کۆمەڵێک کەسایەتی و رۆشنبیر نامەیەک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەن کوردستانی
462کەسایەتی رۆشنبیر، ئەدیب، رۆژنامەنوس ، ئەکادیمی و نوسەر لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، نامەیەکیان ئاراستەی هەر سێ سەرۆکی هەرێم، حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و لەو دۆخە خراپەی توشی فەرهەنگ و زمانی کوردی بووە، ئاگاداریان کردنەوە.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، ده‌زگا‌ میدیایی و ئه‌کادیمییه‌کان، سه‌رجه‌م  دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان، به‌تایبه‌تییش که‌رتی په‌ره‌وه‌رده‌، ڕێز له‌ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ناگرن. هاوکات باس لەوە کراوە کێشەکان تایبەت نین بە کەرتێکی دیاریکراو بەڵکو سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و میدیاکان  و کایەکانی بواری فەرهەنگی و رۆشنبیری دەگرێتەوە  و هۆکارەکەش دەرەنجامی نەبوونی سیاسەتی فەرهەنگی و بێنازی زمانی کوردییە.

دەقی نامەکە:

هێژایان

 کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

 کاک مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

خاتو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان

سڵاو و ڕێز...

مه‌ترسییه‌کی وێرانکه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان ده‌کات، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک کورد بۆ خۆی ڕێی بۆ خۆش کردووه‌ و دیرۆک و چاره‌نووسی خۆی بۆ کردووه‌ته‌ به‌رده‌باز. مه‌ترسییه‌که‌، هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانکردنی ژێرخانی فه‌رهه‌نگی و زمانی کوردییه‌. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌، به‌  نه‌خشه‌ی ورد و زیره‌کانه‌ داڕێژراوه‌ و له‌ ڕێی نه‌رم و ئارامه‌وه‌ دزه‌ی کردووه‌ته‌ ناو هزر و ناخی کورده‌واری. 

هێژایان

به‌داخه‌وه‌ نه‌بوونی سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی، بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ به‌رده‌م دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ڕه‌خساندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاره‌زووی خۆیان و بێ هیچ به‌ربه‌ستێک، پلانی ته‌فروتوناکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان جێبه‌جێ بکه‌ن.

سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی، دیاریکردنی شێواز و چۆنیه‌تیی پیاده‌کردنی چالاکی و ئه‌رکه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیدا. ئه‌مه‌ له‌ گشت وڵاتانی دنیادا پیاده‌ ده‌کرێت. ئیتر ڕێ له‌و هه‌وڵه‌ بێفه‌ڕ و نیاز خراپانه‌ ده‌گرێت که‌ ده‌یانه‌وێ کۆڵه‌که‌ی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی بڕووخێنن، ئه‌مه‌یش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ سانسۆر و ڕێگری له‌ ئازادیی بیروباوه‌ڕ یه‌ک ناگرێته‌وه‌، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی ده‌بێت سنوورێکی پته‌و و له‌ شکان نه‌هاتوو بێت و به‌ بیانووی ئازادیی بیروباوه‌ڕ، بنکۆڵ نه‌کرێت.

له‌ وڵاتێکی لانکه‌ی فه‌لسه‌فه‌ و ڕووناکبیریی پێشکه‌وتووی وه‌ک فڕه‌نسا، ماوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆرانی به‌ زمانی بیانی دیاریکراوه‌. تا وشه‌ی پاک و ڕه‌سه‌نی فڕه‌نسایی وه‌ستابێت، به‌کارهێنانی وشه‌ی بیانی قه‌ده‌‌غه‌یه‌ و سزای دیاریکراوی له‌سه‌ره.‌

هێژایان

به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، ده‌ستگه‌ میدیایی و ئه‌کادیمییه‌کان، سه‌رجه‌م  دامه‌زراوه‌ حکوومییه‌کان، به‌تایبه‌تییش که‌رتی په‌ره‌وه‌رده‌، ڕێز له‌ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ناگرن. په‌خشکردنی به‌رنامه‌ی کرچوکاڵی دوور له‌ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی، زمانێکی وێران و تێکشکاوی کوردی، بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌تان کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی ئه‌کادیمی چاودێرییان بکات، ناولێنانی هه‌زاران جێگه‌ی بازرگانی به‌ ناوی ناکوردی، یان کوردییه‌کی نامۆ و سه‌یر، سیستمی لاوازی خوێندن و فێرکردن، هه‌موو ئه‌مانه‌، مشتێک له‌ خه‌رواری به‌ره‌نجامی نه‌بوونی سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی و بێنازیی زمانی کوردین.                                                                                   

له‌لایه‌کی تره‌وه‌، پشتگوێخستنی بۆچوونی ڕووناکبیرانی دڵسۆز و ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌دان به‌ هه‌ڕه‌شه‌لێکردن و دیاریکردنی سنووری هزر و کاره‌کانیان، له‌م هه‌رێمه‌دا بوونه‌ته‌ دیارده‌یه‌کی به‌رچاو و هیچ ڕێسا و یاسایه‌ک بۆ پشتگیری و پاراستنیان نییه‌.

ئێمه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناک له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، چونکه‌ به‌ردی بنا‌غه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، پێش هه‌موو شتێک زمان و فه‌رهه‌نگه.‌

بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی پیشه‌یی و ئه‌خلاقیمانه‌وه‌، داوا ده‌که‌ین ئێوه‌ وه‌ک به‌رپرسیارانی یه‌که‌می ئه‌م هه‌رێمه‌، به‌زووترین کات و به‌ جدی هه‌نگاوی پێویست و بڕیاری گونجاو بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ مه‌زنه‌ بنێن.

ئێمه‌ ئاماده‌ین پێشنیاز و تێبینییه‌کانی خۆمان له‌باره‌ی ئه‌و گرفتانه‌، بخه‌ینه‌ به‌رچاوتان.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا

ئامانج شاکه‌لی            ئازاد عه‌بدلواحید

نووسه‌ر و وه‌رگێڕسه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕامان

جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد/ مه‌ڵبه‌ندی گشتی

لیستی پشتیوانان

خوسرۆ جاف- نووسه‌ر و ڕۆماننووس، هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

د. نه‌جاتی عه‌بدوڵا- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، ئه‌کادێمی- فه‌ره‌نسا

مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده‌- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- کۆیه‌

د. فریاد فازیل- ئه‌کادێمی و وه‌رگێڕ- ئه‌ڵمانیا

د. فازیل جاف- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی - هه‌ولێر

د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی- شاعیر و ئه‌کادێمی – فه‌ره‌نسا

جه‌لال زه‌نگابادی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده‌- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- کۆیه‌

عه‌بدولڕه‌قیب یووسف- نووسه‌ر، مێژوونووس و شوێنه‌وارناس- سلێمانی

قوبادی جه‌لیزاده‌- شاعیر و دادوه‌ر- سلێمانی

د. ئه‌نوه‌ری سوڵتانی- ئه‌کادێمی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- به‌ریتانیا

د. کامه‌ران ئه‌مین ئاوه‌- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- ئه‌ڵمانیا

د. حه‌مید عه‌زیز- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

سوداد ڕه‌سووڵ- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی - هه‌ولێر

د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی – سلێمانی

ئه‌حمه‌د سالار- هونه‌رمه‌ند – هه‌ولێر

د. عه‌لی چکۆل- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- هه‌ولێر

فوئاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌ڕاج- نووسه‌ر- سلێمانی

د. هاوژین سڵێوه‌- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی - کۆیه‌

د. هێڤی په‌ناهی- شاعیر و ئه‌کادێمی- ئه‌مریکا

د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- سوید

عاسی ڕه‌باتی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- سوید

په‌ری شاکه‌لی- ڕۆژنامه‌وان و وه‌رگێڕ- سوید

شه‌هلا ده‌با‌غی- نووسه‌ر- سوید

پشکۆ نه‌جمه‌دین- شاعیر و نووسه‌ر- سوید

قه‌ره‌نی جه‌میل- شێوه‌کار- هه‌ولێر

نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت- شاعیر و نووسه‌ر- هه‌ولێر

ڕه‌سووڵ سوڵتانی- شاعیر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

سابیر ڕه‌شید- نووسه‌ر- هه‌ولێر

د. ساقی بارزانی- ئه‌کادیمی و ڕۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

فه‌رهاد عه‌ونی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس "نه‌قیبی پێشووی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان"- هه‌ولێر

لوقمان باپیر- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان- ئه‌ڵمانیا

هاوژین حه‌مه‌ ڕه‌شید- ڕۆژنامه‌وان- سلێمانی

د. که‌مال سه‌عدی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

فارس سه‌عدی- نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

د. ئازاد عوبێد- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

محه‌مه‌د زاده‌- نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

د. شوکرییه‌ ڕه‌سووڵ- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

ئه‌مین شوان- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- ئه‌مه‌ریکا

د. هۆگر مه‌حموود - نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- سلێمانی

محه‌مه‌د قادر- نووسه‌ر و شێوه‌کار- هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د عارف- نووسه‌ر و چیرۆکنووس- سلێمانی

هێڤی ئه‌لمه‌لا- نووسه‌ر و جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد له‌ سووریا

د.له‌یلا ساڵحی- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- بۆکان

تاها زڕباتی- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر- کووت

سادق حامید نزارکی- ڕۆماننووس- دهۆک

د. مه‌هدی ساڵه‌ح سلیڤانی- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- هه‌ولێر

عه‌بدولئه‌میر یاموڵکی- نووسه‌ر- به‌غدا

د. موئه‌یه‌د عه‌بدولستار- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- سوید

ئه‌مه‌ل عه‌لی بۆتانی- شاعیر و نووسه‌ر- دهۆک

نه‌وزه‌ت دهۆکی- نووسه‌ر و توێژه‌ر- دهۆک

ڕۆژیار جه‌مال عه‌لی-نووسه‌ر و ڕووناکبیر- به‌ریتانیا

به‌کر حه‌سه‌ن- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ – ئه‌ڵمانیا

عه‌بدولڕه‌حمان کاکل- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس - هه‌ولێر

سادق ڕه‌واندزی- شاعیر و فه‌رهه‌نگنووس- هه‌ولێر

د. نیشتمان خۆشناو-نووسه‌ر- سوید

د. مارف عومه‌ر گوڵ- شاعیر و ئه‌کادێمی- سلێمانی

قه‌یس قه‌ره‌داغی- ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

کامه‌ران شۆڕش- ڕۆژنامه‌وان- سوید

سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه‌مراد- نووسه‌ر- نێدرلاند

\ناسر بابه‌خانی- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- ئه‌مریکا

ئازاد دارتاش- شاعیر و نووسه‌ر- ئاکرێ

تامان شاکر-ڕۆژنامه‌وان- ئه‌ڵمانیا

کامیل بۆکانی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- بۆکان

نیار جه‌لال قادر قادری- ڕۆژنامه‌وان

کاوه‌ ئه‌مین- ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر- سلێمانی

شێرزاد هه‌ینی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

عه‌بدوڵلا قه‌ره‌داغی- شاعیر- که‌رکووک

ئیسماعیل ته‌نیا- نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی- شاعیر و شێوه‌کار- هه‌ولێر

شاخه‌وان سدیق- ڕۆژنامه‌وان- سلێمانی

مه‌هدی ئومێد- سینه‌ماکار- سوید

ستار چاوشین- شاعیر- هه‌ولێر

حه‌مه‌هاشم -شێوه‌کار- هه‌ولێر

سمکۆ محه‌مه‌د- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

خه‌وله‌ خانه‌قا- ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

جووتیار قاره‌مان- وه‌رگێڕ

کارزان گلی- ڕۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

مه‌جید ساڵه‌ح- نووسه‌ر- سلێمانی

شه‌فیق حاجی خدر- وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

مه‌سعوود بابایی – نووسه‌ر

نیاز عه‌زیز حوسه‌ین – نووسه‌ر

بڕوا کیانی – ڕۆژنامه‌نووس

که‌یوان غه‌فوور هه‌ورامی- وه‌رگێڕ

کارزان خدر – وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی- نووسه‌ر - هه‌ولێر

فازیل شه‌وڕۆ- نووسه‌ر- ئیرلاند

جووتیار نه‌ریمان – ئه‌کادێمی

هه‌دییه‌ عه‌لی حه‌مه‌که‌ریم -وه‌رگێڕ

عه‌لی نادر- وه‌رگێڕ

توفیق که‌ریم ساڵه‌ح- نووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری خاڵ- سلێمانی

ڕه‌زا کاکه‌یی – ڕۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

شادی نیکخا- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

سه‌باح نیکخا- نووسه‌ر و توێژه‌ر له‌بواری که‌له‌پوور و ئه‌ده‌بی زاره‌کی مه‌ریوان

جه‌لال به‌رزنجی- شاعیر-که‌نه‌دا

سه‌باحه‌ت تاهیر- شاعیر- که‌نه‌دا

غازی حه‌سه‌ن- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- ئه‌مه‌ریکا

د. کامه‌ران محه‌مه‌د حاجی – ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

عه‌بدولکه‌ریم شێخانی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- سلێمانی

سه‌عید عه‌بدوڵلا که‌ڵهوڕی - نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

ڕه‌فیق ساڵه‌ح – نووسه‌ر- سلێمانی

سدیق ساڵه‌ح – نووسه‌ر- سلێمانی

یووسف عه‌بدولقادر - نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

د. شه‌ونم یه‌حیا- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

سامی قادر- نووسه‌ر - کۆیه‌

د. دڵشاد مه‌حموود عه‌بدولڕه‌حمان- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- سلێمانی

حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف- شاعیر- هه‌ولێر

جه‌مال گرده‌سووری- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

که‌ریم سۆفی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی – هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ- نووسه‌ر - سلێمانی

حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر- هه‌ولێر

د.عه‌بدوڵلا ئاگرین- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی -هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د تاقانه‌-  نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- که‌رکووک

هۆشیار به‌کر- نووسه‌ر- که‌رکووک

سه‌ڵاح جه‌لال- شاعیر و ڕۆماننووس- سلێمانی

عادل قادری- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر- کرماشان

بوار نووره‌ددین سابیر- نووسه‌ر- سلێمانی

ڕێبین ڕه‌سووڵ ئیسماعیل- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- ئه‌ڵمانیا

حه‌مه‌سه‌عید زه‌نگه‌نه‌- نووسه‌ر- که‌رکووک

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش- هونه‌رمه‌ند - هه‌ولێر

گرفتار کاکه‌یی- هونه‌رمه‌ند - ئه‌ڵمانیا

مریه‌م کاکه‌یی- نووسه‌ر وه‌رگێڕ - ئه‌ڵمانیا

دلاوه‌ر قه‌ره‌دا‌غی- شاعیر و وه‌رگێڕ - سلێمانی

د. ئامر تاهیر- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- نه‌مسا

جه‌بار سابیر- نووسه‌ر وه‌رگێڕ - سلێمانی

جووتیار ئه‌حمه‌د- نووسه‌ر و شوێنه‌وارناس - سلێمانی

حه‌مه‌ ڕه‌ئووف که‌رکووکی- هونه‌رمه‌ند - سلێمانی

دارا محه‌مه‌د عوسمان هه‌ورامی- نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

عه‌بدولی حه‌مه‌جوان- هونه‌رمه‌ند - سلێمانی

د. یووسف حه‌مه‌ساڵه‌ح- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی - هه‌ولێر

نه‌زیر خه‌یلانی- هونه‌رمه‌ند - نه‌رویج

که‌ریم قادر- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس - هه‌ولێر

به‌رهه‌م شێخ عیزه‌ددین- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- سلێمانی

سه‌رکه‌وت عه‌لی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- سلێمانی

عه‌باس سواره‌ پشده‌ری- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- پشده‌ر

سه‌لما تۆما کاکۆ- شاعیر و نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

جه‌وهه‌ر جه‌لال- شاعیر- پشده‌ر

به‌کر ئاڵه‌یی- شاعیر- پشده‌ر

مه‌حموود هۆمه‌ر- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- ئه‌وروپا

سوعاد که‌ریم فه‌ره‌ج- شاعیر- هه‌ولێر

دڵزار حه‌سه‌ن- نووسه‌ر و شاعیر - هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د شادی- نووسه‌ر و چیرۆکنووس - پشده‌ر

محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی- نووسه‌ر و ڕاگه‌یاندنکار - هه‌ڵه‌بجه‌

که‌مال کاکه‌یی- نووسه‌ر - پشده‌ر

ڕه‌حیم خدر پشده‌ری- نووسه‌ر - پشده‌ر

گوڵزار جه‌لال- شاعیر و نووسه‌ر- سلێمانی

جانۆ ڕۆژبه‌یانی- سینه‌ماکار- هه‌ولێر

سیڤان محه‌مه‌د سه‌لیم- فۆتۆگرافه‌ر- هه‌ولێر

لوقمان غه‌ریب- نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر- سلێمانی

عه‌لی که‌ریم- هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار- سلێمانی

زاهیر عه‌لی- هونه‌رمه‌ند - سوید

به‌رزان سه‌عید گه‌وهه‌ر- نووسه‌ر- سلێمانی

شۆڕش قادر- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

عه‌لی شێخانی- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

مه‌روا محه‌مه‌د- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

سه‌ربه‌ست مه‌نمی-چالاکوان و ڕۆژنامه‌نووس- سلێمانی

ته‌ها داراغایی- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

که‌مال چالاک- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د- هونه‌رمه‌ند-سلێمانی

به‌کر ڕه‌شید- شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر- سلێمانی

عه‌تا حه‌مه‌ ساڵه‌ح- سینه‌ماکار و هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

یاسین قادر به‌رزنجی- هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر- سلێمانی

کاوه‌ ئه‌حمه‌د میرزا- سیناریست و هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

کاوه‌ جووتیار- هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر- سلێمانی

عه‌بدولی حه‌مه‌جوان- شانۆکار و هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

فه‌رحان جه‌وهه‌ر- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

سه‌عید مه‌موزینی- نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ڕۆژنامه‌نووس- به‌رده‌ڕه‌ش

ناسح حوسێن سلێمان- نووسه‌ر و فه‌رهه‌نگساز- هه‌ولێر

به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب- نووسه‌ر و زمانه‌وان - هه‌ولێر

زوهێر عه‌بدولمه‌سیح- هونه‌رمه‌ند و شانۆکار- سوید

ئاشنا عومه‌ر- هونه‌رمه‌ند - هه‌ولێر

محه‌مه‌د ئه‌مین ڕستگار "ڕزگار عازه‌بانی"- رۆژنامه‌وان- هه‌ولێر

فوئاد میرزا- چیرۆکنووس و شێوه‌کار - ئه‌مریکا

غاده‌ ڕه‌سووڵ- ڕۆماننووس- مووسڵ

د. ڤیان نه‌جاڕ- چیرۆکنووس- سوید

جمهور داوودی- نووسه‌ر و ڕووناکبیر- دیاله‌

عیزه‌ددین حه‌یده‌ری – ڕووناکبیر

نیران زاگرۆزی– نووسه‌ر- که‌نه‌دا

سروه‌ی به‌یان عوسمان- شاعیر- هه‌ولێر

نیاز به‌یاتی- شێوه‌کار-  دانمارک

ئاڤان فه‌تاح- شێوه‌کار- دانمارک

پاوان عه‌لی زاگرۆزی- شاعیر و وه‌رگێڕ - فینله‌ندا

سولاڤ عه‌مادی – هونه‌رمه‌ند و چیرۆکنووس- مووسڵ

شه‌ونم شه‌ونم- لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ر

جه‌مال نووری- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- تکریت

کیفاح زه‌هاوی- چیرۆکنووس - سوید

سه‌لاح زه‌نگه‌نه‌- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر- باقووبه‌

یوونس عه‌بدولعه‌زیز- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- دانمارک

سۆزان سامی جه‌میل- نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ- که‌نه‌دا

ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د مه‌نده‌لاوی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- به‌غدا

ئه‌نوه‌ر به‌رواری- نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

فارووق سه‌بری- هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر- نیوزیلاند

تالیب نه‌ورۆز- نووسه‌ر- به‌غدا

شاناز شێخه‌- شاعیر و  نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

د. مسته‌فا مه‌حموود- توێژه‌ر و وه‌رگێڕ

حه‌یده‌ر عومه‌ر- توێژه‌ر و وه‌رگێڕ- ئه‌ڵمانیا

میرال زیلانی – نووسه‌ر، توێژه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

د. جه‌رجیس نه‌باتی- نووسه‌ر- هه‌ولێر

فازیل مه‌تین- نووسه‌ر و ڕووناکبیر-هه‌ولێر

جیوار ئه‌فه‌ندی- نووسه‌ر- هه‌ولێر

عه‌بدۆ ئه‌حمه‌د- شاعیر- هه‌ولێر

سالار عه‌لی عوسمان- نووسه‌ر- هه‌ولێر

مه‌سعوود مه‌تینی – ئه‌کادێمی، توێژه‌ر- دیاربه‌کر

 محه‌مه‌د که‌نعان- شاعیر

ئه‌حمه‌د داوود- شاعیر و نووسه‌ر

جه‌نگۆ ئه‌وسی- نووسه‌ر- کۆبانی

ئه‌ڤین ئه‌وسۆ- ڕۆماننووس- ئه‌ڵمانیا

که‌ریم عه‌بدوڵلا محه‌مه‌د- نووسه‌ر و سیناریست- هه‌ولێر

شیار شێخۆ- نووسه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی ئه‌لمه‌دای خوێندنه‌وه‌- هه‌ولێر

به‌سام مه‌رعی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ-هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د مه‌حموود- شاعیر و نووسه‌ر- هه‌ولێر

ناسر وه‌حیدی- نووسه‌ر، له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان

موحسین ڕه‌زه‌وی- نووسه‌ر و ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد- بۆکان

عه‌بدوڵلا سوهرابی- نووسه‌ر ، نوێنه‌ری خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران- مه‌ریوان

برایم ئه‌حمه‌دپوور-شاعیر- بانه‌

سه‌ید محه‌مه‌دی حه‌سه‌نزاده‌- نووسه‌ر، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی ئه‌ندازیاری- مه‌هاباد

سه‌عید زه‌کی- نووسه‌ر- خانێ

فاتیح مسته‌فایی- نووسه‌ر و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان- مه‌ریوان

باقر پیری- ئه‌کادێمی، نووسه‌ر- سنه‌

ئیحسان نیک په‌ی- نووسه‌ر- ئیلام

سدیق ڕۆسته‌می- نووسه‌ر، ئه‌ندامی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی زاگرۆس- سنه‌

عیرفان حوسه‌ینی- نووسه‌ر، به‌رپرسی ڕێکخراوی چیای مه‌ریوان- مه‌ریوان

کاوه‌ کوردستانی –نووسه‌ر، ئه‌ندامی ناوه‌ندی  ڤه‌ژینی مه‌ریوان، شاعیر- مه‌ریوان

حامید محه‌مه‌دی- زانای ئایینی و شاعیر- بانه‌

کاوه‌ ڕه‌حیمی- شاعیر- بانه‌

محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاڕی "ئاسۆ"- شاعیر و  نووسه‌ر- بۆکان

یووسف حاجی خۆش- نووسه‌ر- شنۆ

مووسا ئومێدی- نووسه‌ر و به‌رپرسی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ پارێزگای ئیلام- ئیلام

کیان جه‌هانی- مێدیاکار، نووسه‌ر- مه‌ریوان

حامید ئه‌سراری "ژیله‌مۆ" نووسه‌ر، به‌رپرسی ناوه‌ندی پاژینی بانه‌، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی پارێزگای کوردستان -بانه‌

که‌مال شه‌ریف گیلانی- نووسه‌ر و به‌رپرسی ناوه‌ندی ئیزرتوو- بۆکان

سیاوه‌ش حه‌یاتی- نووسه‌ر و سکرتێری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد- کرماشان

ناسر ناسری- نووسه‌ر و ئه‌ندامی به‌رپرسایه‌تی ناوه‌ندی زمانه‌وانی و فێرگه‌ی به‌یان- بۆکان

ڕه‌حیم لوقمانی- نووسه‌ر و شاعیر- سنه‌

سه‌ید مه‌حموود محه‌مه‌دی- نووسه‌ر- مه‌هاباد

عه‌بدوڵلای سه‌مه‌دی- نووسه‌ر و توێژه‌ر- مه‌هاباد

چرۆ ته‌ڵایی- شاعیر - بانه‌

عه‌لیڕه‌زا قاسمیفه‌ڕ- نووسه‌ر و چالاکوانی فه‌رهه‌نگی- بیجاڕ

که‌مال حه‌سۆ- نووسه‌ر و شاعیر، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیاتی شنۆ- شنۆ

یوونس ڕه‌زایی- شاعیر و نووسه‌ر- بۆکان

که‌ژال ساڵحی- ئه‌کادێمی و وه‌رگێڕ- بۆکان

ئیره‌ج عه‌بادی- مێدیاکار و ڕۆژنامه‌وان، شاعیر- سنه‌

ژینۆ حه‌یده‌ری- شاعیر- مه‌ریوان

ڕامان سۆفی سوڵتانی- نووسه‌ر و شاعیر- بۆکان

برایم حه‌سه‌نی- نووسه‌ر - سه‌قز

د.عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی – ئه‌کادێمی، نووسه‌ر- بۆکان

موسلیم سه‌عیدپوور- نووسه‌ر- سنه‌

حه‌مید ڕه‌زا سه‌مه‌دی- نووسه‌ر، به‌رپرسی ڕێکخراوی فێرکاری زانستی له‌ زانکۆی جاماک- کرماشان

د.نووشین محه‌مه‌دی- ئه‌کادێمی، مامۆستای زانکۆ-کرماشان

ئه‌حمه‌د ئێرانپه‌نا- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان- مه‌ریوان

ئه‌فراسیاب جه‌مالی- نووسه‌ر- مه‌ریوان

ئیدریس مه‌کاری- نووسه‌ر- مه‌ریوان

په‌روێز ڕۆسته‌می- سینه‌ماکار- مه‌ریوان

ڕه‌ووف ڕه‌همنوون- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر-سنه‌

هادی زیائه‌ددینی- په‌یکه‌رساز و مامۆستای هونه‌ر- سنه‌

ئه‌میر پیاده‌- نووسه‌ر- به‌رپرسی فێرگه‌ی زمانه‌وانی کوردیی به‌یان- بۆکان

هێرۆ پیاده‌- نووسه‌ر- ناوه‌ندی فێرگه‌ی زمانه‌وانی به‌یان – بۆکان

ڕه‌حیم سوڵتانی "وه‌ژین"- به‌رپرسی فێرگه‌ی زمانه‌وانیی سۆما، نووسه‌ر و شاعیر- مه‌هاباد

مه‌حموود موباره‌کشاهی- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی وه‌ژین- مه‌ریوان

ئازاد ڕۆسته‌می-نووسه‌ر و شاعیر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات- نه‌رویج

جه‌مالی نه‌جاڕی- شاعیر و ڕۆژنامه‌وان- ئه‌ڵمانیا

د.ژیار ئاقابێگپوور- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- به‌ریتانیا

فه‌رید ڕاژین- نووسه‌ر، چالاکوانی فه‌رهه‌نگی- سنه‌

ئومێد مسته‌فاپوور- نووسه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فێرکاریی زمان- نه‌غه‌ده‌

کامبیز ئیبراهیمزاده‌- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، ڕۆژنامه‌وان- مه‌هاباد

-چنوور سه‌عیدی- نووسه‌ر-سنه‌

-عه‌زیز ناسری- نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و شاعیر- مه‌ریوان

-کافییه‌ جوانڕۆیی- نووسه‌ر- مه‌ریوان

-د.عه‌بدوڵلا مهیره‌بان- مێدیاکار، مافناس- سه‌رده‌شت

-کاوه‌ ئه‌شعه‌ری- شاعیر- بۆکان

-حه‌سه‌ن که‌ریمی- نووسه‌ر-جوانڕۆ

=ئه‌حسه‌ن ڕه‌شیدی- نووسه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوچه‌رخی هه‌ورامان- هه‌ورامان

عه‌تا نه‌سروڵلازاده‌- شاعیر- بانه‌

د. ئازاد محه‌مه‌دیانی- نووسه‌ر و شاعیر، وته‌بێژی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد- نێدرلاند

د. ناسر باباخانی، ئه‌کادێمی، نووسه‌ر- ئه‌مریکا

یووسف عه‌بدولقادر- نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند-هه‌ولێر

ئازاد حه‌مه‌ده‌مین- نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان-هه‌ولێر

شیلان گه‌یلانی- نووسه‌ر و شاعیر- سنه‌

د. سه‌لما ساعیدی - نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- سنه‌

عه‌لی مه‌نده‌لاوی- هونه‌رمه‌ند - نێدرلاند

د. عوسمان یاسین- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

ئازاد موختار- هونه‌رمه‌ند-هه‌ولێر

-که‌ژاڵ فیداکار- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی-سنه‌

زیره‌ک که‌مال- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

حه‌مه‌ئه‌حمه‌د جاف- شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

دڵزار حه‌سه‌ن- شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

نیازی حه‌مه‌ عه‌زیز- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

کامه‌ران تاهیر- نووسه‌ر ڕۆژنامه‌نووس

ئه‌رخه‌وان ڕه‌سووڵ - شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- سلێمانی

ئه‌میر هه‌ڵه‌بجه‌یی- نووسه‌ر- سلێمانی

عه‌بدولقادر عه‌زیز سه‌عید- نووسه‌ر-هه‌ولێر

محه‌مه‌د ڕه‌نجاو- شاعیر و نووسه‌ر - سلێمانی

ئاسۆ که‌ڵهوڕی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

که‌ریم قادر- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

مه‌حموود قه‌ره‌داغی- شاعیر و نووسه‌ر- سلێمانی

عومه‌ر یووسفی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ - پشده‌ر

به‌کر ئاڵه‌یی- شاعیر- پشده‌ر

گوڵاڵه‌ پێنجوێنی- شاعیر- سلێمانی

حاجی که‌رکووکی- نووسه‌ر-سلێمانی

کابان شه‌هاب- نووسه‌ر- سلێمانی

سه‌لام عومه‌ر- شاعیر و چیرۆکنووس-سلێمانی

په‌ری قه‌ره‌داغی- شاعیر و نووسه‌ر- سلێمانی

سه‌ربه‌ست قادر- نووسه‌ر و زمانه‌وان- ده‌ربه‌ندیخان

ڕه‌حیم خدر- نووسه‌ر- سلێمانی

جه‌مال محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین – نووسه‌ر-سلێمانی

مه‌حموود عومه‌ر باوه‌زێ- وه‌رگێڕ-پشده‌ر

ڕێبوار هه‌ورامی- ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

ڕزگار شێخ عه‌لی-  نووسه‌ر-هه‌ولێر

هه‌نار موفتی- شاعیر- سلێمانی

شیلان محه‌مه‌د -نووسه‌ر- سلێمانی

خالید فاتیحی- شاعیر و وه‌رگێڕ- پشده‌ر

له‌یلا به‌رزنجی- شاعیر و نووسه‌ر-هه‌ولێر

فاتیح یاسین ئه‌لموده‌ڕیس - شاعیر و وه‌رگێڕ-هه‌ولێر

عه‌بدوڵلا محه‌مه‌د ڕه‌سام - نووسه‌ر- پشده‌ر

غالیب حه‌ساری- شاعیر- پشده‌ر

موژده‌ حه‌مه‌ساڵح- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

خدر بادینی- شاعیر- پشده‌ر

عه‌وڵا فه‌قێ ڕه‌سووڵ- هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر- پشده‌ر

عه‌زیز نیعمه‌تی- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر- ورمێ

لوقمان به‌رزنجی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- ئه‌ڵمانیا

عه‌بدولقادر سه‌عید سه‌رچناری- شاعیر و ڕۆماننووس- سلێمانی

ئاراس عه‌بدولخالق-نووسه‌ر- کۆیه‌

محه‌مه‌د داریاس- شاعیر و نووسه‌ر- کۆیه‌

قادر فه‌تحوڵلا قادر- شاعیر- کۆیه‌

کامه‌ران عه‌بدوڵلا ئه‌مین- نووسه‌ر- کۆیه‌

شێخ سه‌لام شێخ شه‌ره‌ف- نووسه‌ر- کۆیه‌

شێخ تالیب سه‌ید عه‌لی- نووسه‌ر- کۆیه‌

مه‌ولوود ژاکاو- شاعیر-  کۆیه‌

عه‌بدولڕه‌زاق بیمار- شاعیر و نووسه‌ر- کۆیه‌

د. جه‌مال فه‌تحوڵلا ته‌یب- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- کۆیه‌

ساڕێژ مسته‌فا قادر- شاعیر-  کۆیه‌

هه‌ڵمه‌ت عوسمان- نووسه‌ر- کۆیه‌

د. عه‌بدولواحید ئیدریس شه‌ریف- نووسه‌ر وئه‌کادێمی-کۆیه‌

د. عوسمان ده‌شتی-  نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- کۆیه‌

د. هاوژین سڵێوه‌- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- کۆیه‌

قاره‌مان له‌شکری- شاعیر و نووسه‌ر- کۆیه‌

هاوکار محه‌مه‌د توفیق- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- کۆیه‌

د. مه‌هدی ساڵه‌ح سلێڤانی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- دهۆک

عه‌لی مه‌عرووف حه‌مه‌د- نووسه‌ر- کۆیه‌

هۆشیار سه‌دره‌ددین به‌هائه‌ددین- نووسه‌ر- کۆیه‌

فه‌ره‌یدوون قادر فه‌تاح-نووسه‌ر-کۆیه‌

ئیبراهیم عه‌لی ئه‌مین- نووسه‌ر- کۆیه‌

جه‌وهه‌ر غه‌فوور ئه‌حمه‌د- نووسه‌ر- کۆیه‌

عه‌بدولحه‌مید ڕه‌سووڵ عه‌بدوڵلا- نووسه‌ر- کۆیه‌

که‌مال ڕه‌ئووف هه‌نجیره‌- هونه‌رمه‌ند- هه‌ولێر

حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س- هونه‌رمه‌ند- سلێمانی

به‌رزان هه‌ستیار- شاعیر- ئه‌ڵمانیا

سه‌رکه‌وت ڕه‌سووڵ – شاعیر-هه‌ولێر

سه‌لاح ڕه‌ئووف – هونه‌رمه‌ند -نێدرلاند

ساماڵ ئه‌حمه‌دی – شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ-هه‌ولێر

به‌هزاد حه‌وێزی- شاعیر و وه‌رگێڕ-هه‌ولێر

موحیب مه‌هابادی – شاعیر-هه‌ولێر

وه‌هبی ڕه‌سووڵ- هونه‌رمه‌ند و ئه‌کادێمی- سلێمانی

د. محه‌مه‌د عه‌زیز سه‌عید- نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

محه‌مه‌د سه‌عید ساڵح مزووری- نووسه‌ر-هه‌ولێر

سوبحی ساڵه‌یی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

دانا عه‌سکه‌ر- نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر – که‌رکووک

پ.د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- دهۆک

چالاک سدیق- هونه‌رمه‌ند – که‌رکووک

چواس حه‌سه‌ن – نووسه‌ر و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

کاروخ ئیبراهیم حه‌کیم- هونه‌رمه‌ند-هه‌ولێر

ئیبراهیم حه‌کیم – هونه‌رمه‌ند-هه‌ولێر

کیڤان محۆ سمایل (کیڤان بارزانی)- شێوه‌کار و کاریکاتێریست-پیرمه‌م

پێشڕه‌و سه‌ید ئیبراهیم- نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

ئازاد مسته‌فا – نووسه‌ر-هه‌ولێر

چۆلی فایه‌ق- نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

د. مسته‌فا زه‌نگه‌نه‌- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

د. نه‌جم ئه‌ڵوه‌نی- نووسه‌ر، شاعیر و ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

جه‌زا شێخانی- شاعیر- که‌رکووک

ڕێبوار قه‌ره‌حه‌سه‌نی- شاعیر- که‌رکووک

شه‌ویار گوڵابی ئازه‌ر- شاعیر-مه‌هاباد

شاڕێگا خالید-نووسه‌ر-که‌رکووک

هیوا حوسێن ئه‌مین- نووسه‌ر -چه‌مچه‌ماڵ

ئارام سه‌یده‌- نووسه‌ر و مێدیاکار-که‌رکووک

عه‌دنان شان- هونه‌رمه‌ند – که‌رکووک

نه‌به‌ز ڕۆسته‌م- ڕۆژنامه‌نووس-  که‌رکووک

خه‌یروڵلا مه‌لا عه‌لی- هونه‌رمه‌ند- ئه‌ڵمانیا

شاخه‌وان غالیب- هونه‌رمه‌ند-که‌رکووک

حه‌سه‌ن جومعه‌- نووسه‌ر و مێدیاکار- که‌رکووک

شه‌هین تاها- شاعیر- که‌رکووک

عارف کورده‌- شاعیر-که‌رکووک

شه‌یدا محه‌مه‌دئه‌مین- نووسه‌ر و پسپۆڕی شوێنه‌وار- که‌رکووک

ڕێبوار عه‌بدوڵلا- نووسه‌ر و مێدیاکار- که‌رکووک

پشتیوان حه‌فتاچه‌شمه‌یی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-  که‌رکووک

شادان محه‌مه‌د- نووسه‌ر و زمانه‌وان- که‌رکووک

شیشار هۆشیار- هونه‌رمه‌ند- که‌رکووک

سیروان عومه‌ر-هونه‌رمه‌ند- که‌رکووک

هاوڕێ مه‌حموود- نووسه‌ر- که‌رکووک

هادی جوانڕۆیی- نووسه‌ر- که‌رکووک

زمناکۆ هیدایه‌ت زه‌نگه‌نه‌- هونه‌رمه‌ند- که‌رکووک

کامیل قادر- هونه‌رمه‌ند -که‌رکووک

د. سازان ره‌زا موعین-نووسه‌ر و ئه‌کادێمی

د. حه‌سه‌ن که‌ریم جاف- مێژوونووس ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

د. نالی عه‌بدوڵلا خدر- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

ئیدریس لاوه‌- شاعیر- هه‌ولێر

حه‌مه‌ساڵه‌ح فه‌رهادی- نووسه‌ر-هه‌ولێر

غه‌ریب پشده‌ری- شاعیر- هه‌ولێر

که‌ریم ده‌شتی- شاعیر-هه‌ولێر

ئیسماعیل به‌رزنجی-شاعیر-هه‌ولێر

ڕێدار سابیر-شاعیر-هه‌ولێر

ئه‌سکه‌نده‌ر زرار- شاعیر-هه‌ولێر

کۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێکه‌س-شاعیر-هه‌ولێر

د. جه‌مشید حه‌یده‌ری-نووسه‌ر و  ئه‌کادێمی-هه‌ولێر

سه‌لام عه‌بدوڵلا- ڕۆماننووس و نووسه‌ر" سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات"-هه‌ولێر

دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

سمکۆ عه‌بدولکه‌ریم- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-هه‌ولێر

موحسین ئاواره‌- شاعیر-هه‌ولێر

عه‌لی به‌خته‌وه‌ر-نووسه‌ر و شاعیر-هه‌ولێر

ڕزگار شیخانی- شاعیر و وه‌رگێڕ-سوید

د. ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- هه‌ولێر

عه‌بدولخالق به‌رزنجی- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ-هه‌ولێر

محه‌مه‌د باوه‌کر- شاعیر-هه‌ولێر

مه‌سعوود په‌رێشان- شاعیر و نووسه‌ر-هه‌ولێر

سه‌لاح محه‌مه‌د (مام عه‌وڵا) هونه‌رمه‌ند-هه‌ولێر

ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د تاهیر"نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد- لقی دهۆک" – دهۆک

حه‌سه‌ن سلێڤانه‌یی" نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کوردلقی دهۆک" -دهۆک

موحسین قۆچان- شاعیر "ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی یه‌کێتیی  نووسه‌رانی کورد"- دهۆک

-د. شه‌وکه‌ت سندی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- زاخۆ

-د. عه‌بدولوه‌هاب خالید- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی "سه‌رۆکی زانکۆی نه‌ورۆز" دهۆک

د. یاسر حه‌سه‌ن- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- دهۆک

ساڵه‌ح غازی- نووسه‌ر- دهۆک

سوبحی ملکائیزی- نووسه‌ر- دهۆک

حه‌کیم عه‌بدوڵلا- نووسه‌ر- دهۆک

شوکری شه‌هباز-نووسه‌ر- دهۆک

ئیسماعیل بادی- نووسه‌ر- دهۆک

موسه‌ده‌ق تووڤی- نووسه‌ر- دهۆک

حه‌جی جه‌عفه‌ر- نووسه‌ر- دهۆک

ئاشتی ته‌ڕه‌ماخی- نووسه‌ر- دهۆک

مسته‌فا سه‌لیم- نووسه‌ر- دهۆک

شه‌ماڵ ئیسماعیل- نووسه‌ر-دهۆک

به‌یار باڤی- نووسه‌ر "ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد- لقی دهۆک" – زاخۆ

ئیسماعیل سلێمان هاجانی- نووسه‌ر "ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد- لقی دهۆک" – دهۆک

سه‌لام باڵایی- نووسه‌ر "ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد-لقی دهۆک" – دهۆک

محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا ئه‌حمه‌د " نووسه‌ر"جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد- لقی دهۆک"- دهۆک

سه‌لاحه‌ددین سه‌لمان- نووسه‌ر- زاخۆ

هێلین محه‌مه‌د باقر- نووسه‌ر – زاخۆ

د. ڕه‌مه‌زان حه‌جی قادر- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- زاخۆ

ئومێد سه‌گڤان- نووسه‌ر- زاخۆ

خالید حسێن-نووسه‌ر- زاخۆ

سه‌عید سدیق ڕه‌زڤان- نووسه‌ر- زاخۆ

گۆهدار ئیسماعیل- نووسه‌ر- زاخۆ

گۆڤان سندی- ڕۆماننووس – زاخۆ

کۆڤان حسێن- نووسه‌ر-زاخۆ

عه‌بدولڕه‌حمان بامه‌ڕنی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس-دهۆک

مسته‌فا حسێن- نووسه‌ر- زاخۆ

د. نزار سه‌لمان ئورمانی- نووسه‌ر و ئه‌کادێمی- زاخۆ

نازدار عارف- نووسه‌ر- زاخۆ

خالید ڕه‌سووڵ- هونه‌رمه‌ند- نێدرلاند

سه‌عید کاکی- ئه‌کادێمی و نووسه‌ر- بۆکان

حسێن له‌تیف- شاعیر و نووسه‌ر- ده‌ربه‌ندیخان

زانا خه‌لیل- شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ- هه‌ولێر

ڕزگار خۆشناو- هونه‌رمه‌ند- نێدرلاند

ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو- هونه‌رمه‌ند- نێدرلاند

وه‌لید مه‌عرووف- هونه‌رمه‌ند – هه‌ولێر

به‌کر مه‌عرووف- هونه‌رمه‌ند – هه‌ولێر

داڤان یه‌حیا خه‌لیل- نووسه‌ر- به‌ریتانیا

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق- نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

ئاسۆ پیرۆتی- پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی- سویسرا

عه‌زیز ئه‌حمه‌د حه‌مه‌- نووسه‌ر- ئه‌ڵمانیا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین