سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆتایی بە سەردانییەکەى بۆ ئەڵمانیا هێنا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "دوای دیدار لەگەڵ دۆست و هاوپەیمان و هاوبەشانمان لە پەراوێزی (58)مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، كۆتاییم بە سەردانەكەم بۆ ئەڵمانیا هێنا."

ئەمڕۆ یەکشەممە(20/شوبات/2022(، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ کۆتایی بە سەردانییەکەى بۆ ئەڵمانیا هێنا و تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە تویتێکدا دەڵێت، "دەرفەتێكی باش بوو بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق و لە ناوچەكەدا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ڕۆژى (17-2-2022)، بۆ بەشداریکردنى کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە وڵاتى ئەڵمانیا، کە لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوو، چەندین دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیر و ئەندامانى پەرلەمان و بەرپرسانى باڵاى ڕۆژئاوا و ئەوروپا و عەرەبى ئەنجامدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین