سەرۆک بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵا حیزبى شیوعى عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لەگەڵ شاندێکى باڵاى حیزبى شیوعیى عێراق دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای حیزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆكایەتی ڕائد فەهمی سكرتێری ئەو حیزبە كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک مەسعود بارزانى و شاندەکەى حیزبى شیوعیى عێراق دەڵێت، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵی و كاریگەرییان لەسەر دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین