سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

موقتەدا سەر ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، بە تەلەفۆن پەیوەندى بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەكەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، سەرۆك مەسعود بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێك كەوتن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین