هاوپەیمانى رزگارى نیشتمانی: پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان
هاوپەیمانیى ڕزگارى نیشتمانى، دواى کۆبوونەوەکەى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێوستە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕۆڵى خۆى بگێڕێت لەبەرژەوەندى هاووڵاتیان.

بەپێى ڕاگەیێندراوێک، کە دوێنێ دووشەممە (9) ئایار، دواى کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى ڕزگارى نیشتمانى بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى، ڕاگەیێندرواێکى بڵاوکردەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، "هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەی هاوبەشی هاوپەیمانیی ڕزگاری نیشتیمانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ۆتَعَاۆنُوا عَڵى الْبِرِّ ۆالتَّقْۆى ۆڵا تَعَاۆنُوا عَڵى الْإِپْمِ ۆالْعُدْۆانِ

هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە. هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی

9ـی ئایاری 2022

هەولێر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین