یەکێتی: دەبوایە دادگای فیدڕاڵی مافە دەستورییەکانی هەرێمی رەچاوکردبا
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە( 16/شوبات/2022 )ئەمین بابە شێخ، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: پێویستە و دەکرێت لەم قۆناغەدا بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بکرێتەوە، نەک کێشەکان ئاڵۆزتر بکرێن. پێویست بوو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پشتبەستن بە بنەما دەستورییەکان دانوستان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی تر بکرابوایە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
گوتەبێژەکەی یەکێتی داوا لە لایەنەکان دەکات، کە دەستوور بۆ هیچ مەرامێکی بەرتەسکی سیاسی پێشێل نەکرێت، بۆ پرسێکی وەک یاسای نەوت و غاز و گشت پرسە چارەنوسسازەکانی تر، دەقە دەسوورییەکان جێبەجێ بکرێن، لەپێناو پاراستنی سیستەمی فیدڕاڵی و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، داوا لە گشت لایەنەکان دەکات کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسی، گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment