سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: سەرەڕاى جیاوازییەکانمان مەرجى سەرکەوتنمان یەکڕێزیى و پێکەوەبوونە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ساڵیادى کۆچى دوایییکردنى د. ڕۆژ نوری شاویس، ئەندامى پێشووى مەکتەبى سیاسى پارتى  ڕایگەیاند، "جەخت لەوە دەکەمەوە پێویستە هەموومان بە پێکەوە بوون و یەکڕێزى هەوڵ و تێکوشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (15/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە میانى پێشکەشکردنى وتارێک لە ساڵیادى کۆچى دواییکردنى د. ڕۆژ نورى شاویس، ڕایگەیاند، "سەرەڕاى هەموو جیاوازییەکانمان مەرجى سەرکەوتنمان تەنها و تەنها ئەوەیە یەکڕێز و پێکەوەبین، کە پێکەوە بووین دەستکەوتى زۆرمان دەستدەکەوێت."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، "بە لێکترزان و دوورکەوتنەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچى دەستناکەوێت، هیوادارم ئەم قۆناغەش تێپەڕێ و کوردستان هەر ئاوەدان بێت."

د. ڕۆژ نورى شاویس، جگە لەوەى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى ديموکراتى کوردستان بوو، سەرۆک وەزیرانى کابینەى سێیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە، هەروەها لە دواى پررۆسەى ئازادکردنى عێراق کرا بە جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین