ئاشكرابوونى شانايەكى تيرۆريستى ئێرانى چ كاريگەرييەكى لەسەر نزيك بوونى توركيا و ئيسرائيل دەبێت؟
نوچەنێت:
دواى ئەوەى توركيا ئاشكرايكرد، "شانەيەكى تيرۆريستى ئێرانى كە هەوڵى تيرۆركردنى يائير گيلەر ئەندازيارى بە رەگەز ئيسرائلييان داوە."، ناوەندە سياسى و ئەمنييەكانى ئيسرائيل، بە وردى هەڵوەستەيان لەسەر ئەو راگەياندنەى توركيا كرد، بەدواى ئەو پاڵنەرانە دەگەڕێن بۆچى توركيا ئەو پرسە ئەمنييە تايبەتەى بڵاوكردەوە؟ كە دەكرێت دوور لە راگەياندنەكان مامەڵەى لەگەڵ بكرێت.
لەپاڵ بڵاوكردنەوەى هەواڵى دەستگيركردنى ئەو شانەيە، دۆخى لێكنزيكبوونەوەى نێوان توركيا و ئيسرائيل، دەرفەتى لەبەردەم پسپۆڕانى ئيسرائيل {ەخساندووە، لەپاڵ فاكتەرەكانى تر گفتوگۆ لەسەر فاكتەرى نوێ بكەن، كە دەبێتە هۆكارى پەلەكردن لە لێكنزيكبوونەوەيان، بۆ ئەوەى پەيوەندييەكان لە قۆناغى چەقبەستوويى بگوازنەوە بۆ پەيوەندييەكى توندوتۆڵ.
پێويست ناكات ئيسرائيل پەلە بكات لە ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا، چونكە توركيا بەرژەوەندى لە رووبەڕووبوونەوەى ئێران هەيە، هەرچەند توركيا ئەو شانەى لەناو ئيستەنبوڵ ئاشكرا كردووە، كە دەيانويست يائير گيلەر تيرۆر بكەن، ئەوەش پێويستى بە بيركردنەوەى زياترى پشت ئەو شانەيە هەيە، بۆيەش ئيسرائيل بە جددى مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسيە دەكات، ئەوەش دەرى دەخات ئێران بەهۆى هەوڵەكانى زانيارى وردى لەسەر ئيسرائيلييەكان لە توركيا و وڵاتانى تر هەيە.
ئەنقەرە هەموو وردەكارييەكانى هەوڵى تيرۆركردنى ئەو ئەندازيارەى بڵاوكردەوە، لەو دواييەش توركيا نەيشاردۆتەوە دەيەوێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ تەلئەبيب ئاسايى بكاتەوە، لە هەمانكاتيش پەيوەندى لەگەڵ ئێران بەهێزە، بۆيە بەڕووكەش دەركەوێت بەرژەوەندى لەوە دانييە توركيا رووبەڕووى ئێران ببێتەوە، بەڵام لەلايەكى تريشەوە لەو ناوچەيە ململانێيانە لەسەر هەژموونيان، ئەنقەرە دەيەوێت لە ناوچەيەكى فراوان پاشەكشە بە هەژموونى تاران بكات.
لەبەرانبەر ئەو ئاشكراكردنەى توركيا، ئيسرائيل زۆر بە گەرمى پێشوازى لەو هەنگاوەى توركيا كرد، لە هەمانكاتدا ئەوەى تر دەوستێتە سەر هەڵوێستى سياسى توركيا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵە دەكات، لەسەر ئاستى راگەياند گرنگى زۆرى پێدا، ئەگەريش هەيە ئەو گرنگيپێدانە بۆ فشار خستنە سەر ئيسرائيل بێت، بۆ ئەوەى تەلئەبيب هەنگاوى ئەرێنى بهاوێت كۆتايى بە پچڕاندنى پەيوەندييەكانى نێوانى لەگەڵ بهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئيسرائيلييەكان نابێت پەلە بكەن و خۆشحاڵ بن بەوەى روويداوە، ئەگەر هەيە كاريگەرى ئەو تۆى نەبێت، لەوانەشە ئەو دۆسيە پەيوەندیى ئێران و توركيا بباتە تونێلێكى نوێ، چونكە هەردوولا دەزانن بەرژەوەندیى هاوبەشيان هەيە، ئێران دەتوانێت توركيا بەرانبەر سزاكانى ئەمەريكا بەكار بهێنێت، نەوت و گاز بۆ توركيا رەوانە بكات، پێشتریش هەردوو وڵات پێكەوە رێگریان لە سەربەخۆيى هەرێمى كوردستان کردووە، بۆيە دەستگيركردنى شانەيەكى ئێرانى نابێتە رێگر لە بچڕانى پەيوەندیى نێوانيان، بەڵام ئەنقەرە هەوڵدەدات ئەو دۆسيە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل بقۆزێتەوە.
گفتوگۆى نێوان ئيسرائيل و توركيا چۆتە قۆناغێكى نوێوە، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئيسرائيل زۆر بە هەستيارى مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵانە دەكەن، ئەوەش لەكاتێکدايە ئامادەسازى بۆ سەردانى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل بۆ ئەنقەر دەكەن، كە بڕيارە لە مانگى داهاتوو سەردانى توركيا بكات، ئێستاش هەموو كارەكان بەتەواوى بە هەماهەنگى لەگەڵ نەفتالى بينێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلە، مانگى رابردووش ئەلۆن ئۆشفيز بەرێوەبەرى وەزارەتى دەرەوە، بۆ ئەو ئامادەسازييە سەردانى توركياى كردووە.
ئەگەر سەيرى ئاشكرابوونى ئەو شانە ئێرانييە بكەين، ئەو گومانە هەيە كە دەسەڵاتدارانى توركيا ئاگادارى چالاكييەكانيان بوونە، بەڵام بەچڕى چاودێريان كردوون، ئەو هەوڵەش وەك هەوڵى وڵاتانى ترى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، بەتايبەت لە چەند ساڵى رابردوو ئێران ئيسرائيلى و جووەكانى لە وڵاتان بە ئامانج گرتووە، لەوانە لە هندستان و قوبرس.
راستە ئەو هەوڵەى ئەمجارە بۆ تۆڵەكردنەوەى كوشتنى موحسين فەرخريزادە بوو، بەڵام ئەگەريش هەيە بۆ تێکدانى پەيوەندى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب بێت.
سەبارەت بە يائير گيلەر، بزنسمانى ئيسرائيلى، كە ئەمجارە لە هەوڵى تيرۆركردن دەربازى بوو، خاوەنى كۆمپانياى (CNC)یە كە لە (1996) دايمەزراندووە، لە بوارى چاكردنەوەى خێرايى ئۆتۆمبێل و فڕۆكەوانى و ناسا و ئاسايش و پێداويستى پزيشكى كاردەكات، ژمارەیەکى زۆرى فەرمانبەرى شارەزاى لە توركيا و جيهان دا هەيە.
*پسپۆڕى كاروبارى سەربازیى ئيسرائيلى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment