هێزە ئۆپۆزيسيۆنوكانى توركيا هەوڵى دروستكردنى هاوپەيمانيیەك دەدەن تورکیە

نوچەنێت:

لەپێناو چوونە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو، سەركردەى شەش پارتى ئۆپۆزيسيۆن بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاكپارتى و مەهەپە، هەوڵى دروستكردنى هاوپەيمانیيەك دەدەن

ئەمڕۆ يەكشەممە (13/شوبات 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، سەركردەى شەش پارتى ئۆپۆزيسيۆنى، كە لە كەمال كليچدار ئۆغلۆ و میراڵ ئه‌كشنار و كارامولا ئۆغلۆ و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و عه‌لی باباجان و گۆڵتكین ئۆیساڵ، بۆ دروستكردنى هاوپەيمانييەكى فروان بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاكپارتى و مەهەپە كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر بەهێزكردنى سيستەمى پەرلەمانى لە هەڵبژاردنى داهاتوو كراوە.

لەبەشێكى ترى كۆبوونەوەكە دادود ئۆغلۆو پێشنيازى ئەوەى كردووە، كە پێويستە ناوى هاوپەيمانى ئومەت بگۆڕدرێت، كە ئێستا هەر يەك لە پارتى گەلى كۆمارى پارتى چاكە و پارتى سعادە و هەدەپە لەخۆى دەگرێت.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ رايگەياندووە، "سيستەمى سەرۆكايەتى سروشتى زۆر شتى تێكداوە، بۆيە ئێستا لە قۆناغێكى زۆر هەستيارين، هيچ كەس نابێت بەرژەوەندى حزبى و شەخسى لەبەپێش بەرژەوەندى شەخسى دابنێت، چونكە ئێمە بەرپرسيارێتى داهاتووى توركيا لە ئەستۆى هەموومانە."

پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان هەوڵدەدەن بە يەك هاوپەيمانى بچنە هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوەى بتوانن حكومەتى داهاتووى توركيا پێك بهێنن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین