کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزکردنەوە پلەکانى گەرما دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/شوبات/2022)، کەشناسى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراویکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ پەلەکانى گەرمان لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەرز دەبێتەوە، پێشبینى دەکات، پلەکانى گەرما لە هەولێر (18) پلە، دهۆکد (18) پلە و سلێمانى (15) پلە، کەرکووک (21) پلە، هەڵەبجە (16) پلە بەرزبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى دووشەمە، کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکات پلەکانى گەرما لە هەندێ پارێزگاى کوردستان زیاتر بەرزبێتەوە لە هەولێر (19) پلە، دهۆکد (19) پلە و سلێمانى (15) پلە، کەرکووک 22) پلە، هەڵەبجە (17) پلە گەرما بەرزبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین