پێنج کەس بە تۆمەتى دەستکاریکردنى پێوەرى زیرەکى کارەبا دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ شەممە (12/شوبات/2022)، قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکاه‌ دەکەن، لەسەر ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێ لەگەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران"

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێردا هاتووە، "دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەل و پەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین