شوفێریکی پەرلەمان کوژرا کوردستانی

نوچەنێت

لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر کەسێکی 50 ساڵ کوژرا، پۆلیس دەڵێت: پیشەی شوفێری پەرلەمانە.

رۆژی رابردوو( 11/شوبات/2022 ) کەسێک بە ناوی( دڵدار حمدئەمین مستەفا) تەمەن 50ساڵ لە گەڕەکی عارەبان لە شاری هەولێر کوژرا.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت:دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەست کرا بەلێکۆڵینەوە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کەسەکە بەناوی (دڵدار حمدامین مصطفی)، تەمەن (50) ساڵ، شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان، ئێستا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەخەینەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین