بەرپرسێکى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌نهێنی سه‌ردانی توركیای كردووه‌ تورکیە

نوچەنێت:

مانگی رابردوو به‌رێوەبه‌رێکى گشتی لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌نهێنی بۆ ئاماده‌سازی سه‌ردانی ئیسحاق هێرزۆغ سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌ردانی توركیای كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (10/شوباتی 2022) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، مانگی رابردوو ئه‌لۆن ئۆشفیتس به‌رێوەبه‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ مه‌ستی ئاماده‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌ردانی توركیای كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كۆبۆته‌وه‌.

پێشتریش له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دوو گه‌شتیاره‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ش ئیبراهیم كاڵن به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیریه‌ت لیلیان به‌ڕیوەبه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر هێڵن بوون، له‌و كاته‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هێزكردۆته‌وه‌، تا ئێستا به‌و هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یشتۆته‌وه‌ ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌. 

له‌ شه‌ش ساڵی رابردوو ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌رێوەبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بە یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل دادەنرێت بۆ توركیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین