سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى هۆڵەندا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى هۆڵەندا لە عێراق، بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/شوبات/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە مایکل ڕێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی هۆڵەند، "ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی."

سەبارەت بە هاوکارییەکانى هۆڵندا بۆ هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سوپاسی پشتگیریی کرد بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی کەرتی گشتیی و تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گرنگیی ئابووری و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین