دوو کەس بەهۆی کێشەی عەشیرەتگەرییەوە کوژران کوردستانی

نوچەنێت

لە شەقامێکی شاری کەرکوک تەرمی دووکەس دۆزرایەوە و بە پێی زانیارییەکان، بە هۆی کێشەی عەشیرەتگەرییەوە بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە( 6/شوبات/2022 ) لە شەقامی فڕۆکەخانەی شاری کەرکوک تەرمی دووکەس دۆزرایەوە، کە بە دەستڕێژی گولە کوژراون.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم دووکەسە باوک و کوڕن. دانیشتوی گوندی(تەرکەلان)ی سەر بە ناحیەی تۆپزاوان و عەرەبن. بە پێی زانیارییەکان بە هۆی کێشەی عەشیرەتەکەیانەوە کوژراون. تەرمەکان بۆ دادپزیشکی کەرکوک گوازراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین