سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە عیرفان عەلى عەبدولعەزیز دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى دانانەوەی وەک ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و ئەنجامدانى کۆنگرەى (12)مینى حیزبەکەى، سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە عیرفان عەلى عەبدولعەزیز دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى عیرفان عەلى عەبدولعەزیز کرد و تێیدا هاتووە، "بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین. "

 

دەقى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان

بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان ،پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.

مسعود بارزانی

6ـی شوباتی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین