داعش شێوازى دانانى سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فازڵ ئه‌بورغیف شاره‌زاى كاروبارى ئه‌منى ده‌ڵێ، "ئه‌مجاره‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه‌سێكى نه‌ناسراو، ده‌كاته‌ خه‌لیفه‌ى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى پارێزراو بێت".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2022 فازڵ ئه‌بورغیف شاره‌زا له‌ كاروبارى ئه‌منى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ كاریگه‌رى نه‌مانى عه‌بدوڵا قه‌رداشى تیرۆریست ده‌كات كه‌ له‌دواى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى سه‌رۆكى داعش بوو و هه‌فته‌ى رابردوو له‌ ئۆپراسیۆنێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سووریا كوژرا.

فازڵ ئه‌بورغیف پێیوایه‌ كوشتنى عه‌بدوڵا قه‌رداش كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى بۆ سه‌ر كارى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ نابێت، ته‌نانه‌ت پێشبینى ده‌كات ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌رۆكه‌كه‌یان له‌ عێراق كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌ ناوى سه‌ركرده‌ كوژراوه‌كه‌یان ناوى ببه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ دانانى سه‌رۆكى نوێى داعش فازڵ ئه‌بورغیف ده‌ڵێ، "هاشمى، قوڕه‌یشى، یان عه‌دنانى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ كه‌سێك ده‌بێت نه‌ناسراو ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى ژیانى پارێزراو بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین