وەزارەتى ئەوقاف لەسەر گوتنى قسەى نەشیاو بە شێخ عه‌بدولقادری گەیلانی ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئیدانەی ھەرجۆرە لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان."

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (4/شوبات/2022)، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بەکارهێنانى قسەى نەشیاو لەلایەن بەڕێوەبەرێکى دیوانی وەقفی سوننی عێراقی بەرامبەر شێخ عەبدولقادرى گەیلانى ئیدانە دەکات و دەشڵێت، “دڵنیاشین لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن."

ده‌قی راگه‌یێندراوەکەى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی  ڤیدیۆیی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراقی، تێدا گوتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سیمبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عه‌بدولقادری گەیلانی) کردووە.

ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە گوتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان.

دڵنیاشین لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین