رەجەب تەیب ئەردۆغان: دۆستایەتیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى زۆر زۆر جیاوازە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە تویتەر پەیامێک لە بارەى کۆبوونەوەى (2)ـى  شوباتى ئەم مانگە لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە و پەیوەندیى خۆى و سەرۆک نێچیرڤانى بە جیاواز و بەرز ناودەبات.

ئەمڕۆ هەینى (4/شوبات/2022)،رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى هەفتەى ڕابردووى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەوەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لە باکووری عێراقیش بێت، گفتوگۆ لەسەر پرسی ناوەندی عێراقیش دەکەین و گفتوگۆشمان کردووە. دۆستایەتیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازە و پەیوەندیی نێوانمان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

سەرۆک کۆمارى توورکیا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، نێچیرڤان بارزانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی گازی سروشتیی و پێی راگەیاندم کە دوای گەڕانەوەی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەکات".

ئەم لێدوانەى رەجەب تەیب  ئەردۆغان لە کاتێکدا، ڕۆژى (2-2-2022) لە کۆشکى کۆمارى تورکیا پێشوازیى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد. 

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەسەر کۆبوونەوەى هەردوو سەرۆک، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگى و خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتبوو، "بواره‌كانى دیكه‌ى هاریكاریى هاوبه‌ش، دۆخى سیاسیى عیراق و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین