لە هەولێر چەند چەکدارێک گەنجێک لە ناو ماڵەکەى دەکوژن کوردستانی
چەند چەکدارێک لە گوندێکى سنوورى ناحیەى قوشتەپەى سەر بە پارێزگاى هەولێر، درەنگانى شەوى ڕابردوو هەڵدەکەوتنە ماڵێک و گەنجێکى تەمەن (24) ساڵى دەکوژن.

ئەمڕۆ هەینى (4/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگادار کراینەوە لە کوژرانى هاووڵاتى (ئەحمەدا لەتیف سلێمان) لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری ناحیەی قوشتەپە."

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا بە گوللـە کوژراوە لە ناو ماڵی خۆی، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتوە ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە وە شوناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزیەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە."

عەبدوسەمەد لەتیف براى گەنجە کوژراوە ئەمڕۆ بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووە، براکەى لەلایەن له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ كوژراوه‌، رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، كچێك بخوازێت، ئه‌حمه‌دی برام كوژرا.

بەپێى زانیارییەکان ئه‌حمه‌د له‌تیف، قوتابی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌زرشی بووه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌یانیانیش زوو لە گومرگ كاری كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین