بنكەى سەربازیى تورکیا لە باشیک مووشەکباران كرا تورکیە

نوچەنێت:

بەرەبەيانى ڕۆژى پێنجشەممە لە سنوورى باشيك شەش مووشەك ئاڕاستە بنەكەيەكى سەربازیى توركيا كرا، بەڕێوەبەرى ناحيەى زيلكان رايگەياند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە".

هەر سەبارەت بە هێرشەکە محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زیلکان بە رووداوی راگەیاند، كاتژمێر 03:30 خولەکی بەیانیی پێنجشەممە لەلای موسڵەوە شەش مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زیلکان کراون، هەموو مووشەکەکان لە دەوروبەری سەربازگەی تورکیا کەوتوونەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زیلکان ئاماژەی بەوەشکرد، نازانن ئەو مووشەکانە لەلایەن کێوە ئاراستەی سەربازگەکە کراون، بەڵام ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت، "لەلای موسڵەوە ئاراستەی سەربازگەکە کراون.

ڕۆژى چوارشەممە (2)ـى شوبات شانەى راگەياندنى حكومەتى عێراق لە رێگەيێندراوێكدا سەرەڕاى سەركۆنەى  بۆردومانەكانى رۆژى سێشەممەى فڕۆكەكانى توركياى بۆسەر كەمپى ئاوارەكانى مەخموور، لەبەشێكى راگەێندراوەكە هاتووە، "هێزە ئەمنييەكانى عێراق دژ بە بەزاندنى سنوورى خاكەمان دەوەستنەوە، بەتايبەت لە هەردوو ناوچەى شنگال و مەخموور، داواش دەكەين توركيا پابەندبێت بە رێككەوتنەكانى نێودەوڵەتى، رێز لە سەروەرى خاكى عێراق بگرێت.

لەدواى بۆردومانەكانى سوپاى توركيا بۆ سەر كەمپى مەخمور،  قەيس خەزعەلى، ئەميندارى عەسائيبيى ئەهلى حەق لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر بەتوندى هێرشى كردە سەر توركيا و هێرشەكانى توركياى بە پێشێلكردنى سەروەرى خاكى عێراق وەسف كرد، راشيگەياند، "ئەگەر توركيا لە هێرشەكانى بەردەوام بێت، ئێمە بێدەنگ نابێت، لە كاتى گونجاو وەڵامى دەستدرێژييەكانى توركيا دەدەينەوە، وەڵامەكان بەجۆرێك دەبن ناچاريان دەكەين خاكى عێراق جێبهێڵن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین