په‌نابردنه به‌ر دادگاى فیدڕاڵى عێراق وه‌ك یارییه‌كى سیاسى!
نوچه‌نێت
له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به یاسایه‌كى نوێى په‌رله‌مان رێكخراوه و ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به ناوى "كۆمیسیۆنى باڵا سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، كه‌چى له ته‌واوى پرۆسه‌كه گیروگرفتى سیاسى دروست بووه و له هه‌ر قۆناغێكى پرۆسه‌كه، لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌نایان بۆ دادگاى فیدڕاڵى بردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه جگه له بوونى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ندان یاسا و رێساى تر هه‌ن پرۆسه‌ى سیاسى هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دانیشتنى یه‌كه‌م و دواتر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت رێكده‌خه‌ن، جگه له‌مه‌یش عێراق وڵاتێكه ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى هه‌یه و ته‌واوى ئه‌م بابه‌تانه‌ى دیاركردووه.
لایه‌نه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ى كات په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ده‌به‌ن
لێره‌دا به كورتى ده‌كرێت به چه‌ند رسته‌یه‌ك باس له‌و بابه‌تانه بكرێت كه ره‌وانه‌ى دادگاى فیدڕاڵى كراون، له‌وانه گومانكردن له دروستى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، دیاركردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن، چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كه ئه‌وه‌یان له لایه‌ن خودى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى ئێستا وه‌ك پرسیار پێشكه‌شى دادگاكه كراوه، دوایین جاریش گومانكردن له كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار كه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه پێنج داوا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى تۆماركراون، سێ له‌و په‌رله‌مانتارانه یه‌كێتین.
هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى پێیانوایه زۆربه‌ى كات بۆ "بردنه‌وه‌ى كات" لایه‌نه‌كان په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ده‌بن، وه‌ك یارییه‌كى سیاسى، نه‌وه‌ك بۆئه‌وه‌ى به راستى بابه‌ته‌كان روون نه‌بن. له‌وانه شه‌وى رابردوو مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانى سیاده له تویته‌ر سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنى پرسیار له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ دادگاى فیدڕاڵى داوه و ده‌ڵێ، "ده‌یه‌وێ دانیشتنى په‌رله‌مان په‌كبخات و زیاتر له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و به‌رهه‌م ساڵحى دایه‌وه، له‌باره‌ى یه‌كه‌میان كه سه‌باره‌ت به دیاركردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بوو له دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان، دووه‌میشیان سه‌باره‌ت به رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان بوو له دانیشتنى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له عێراق تێیدا به‌شداربووه. شه‌مه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه كردووه زۆربه‌ى لایه‌نه ركابه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له چانس یه‌كسانن، بۆیه له‌مه‌ودوا بردنه‌وه‌ى گره‌وه‌كه له‌سه‌ر یارییه سیاسییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێك له به‌رپرسانى عێراق و چاودێرانى سیاسى بوونى ئه‌و دیارده‌یه‌ى بۆ كارێكى ئه‌رێنى ده‌زانن، له‌وانه موقته‌دا سه‌در كه زۆرترین سكاڵا له‌سه‌ر كاره‌كانى ره‌وته‌كه‌ى تۆمار كراوه، بۆئه‌وه‌ى كۆسپیان له‌به‌رده‌م دروست بێت، كه‌چى له توتێكدا بوونى سكاڵا له باشتر ده‌زانێ نه‌وه‌ك لایه‌نه‌كان په‌نا بۆ تووندوتیژى ببه‌ن.
هیچ دادگایه‌كى ده‌ستوورى نییه له دنیا
به قه‌د دادگاى فیدڕاڵى عێراق دۆسیه‌ى هه‌بێت
سه‌در پێیوابوو ئه‌مه دیارده‌یه‌كى "دیموكراسیه" كاتێك لایه‌نه ركابه‌ره‌كان په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كى دیموكراسیش بێت، ئه‌مه رێگر نییه له‌وه‌ى دیارده‌كه سه‌رنجى میدیاكانى جیهانى رابكێشێ. له‌وانه ماڵپه‌رى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى پێشتر راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌وه كردووه هیچ دادگایه‌كى ده‌ستوورى نییه له جیهان هێنده‌ى دادگاى فیدڕاڵى له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان به‌شدار بێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕه‌كه تا ئادارى 2021 دادگاى فیدڕاڵى عێراق، ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ، "له عێراق دادگاى فیدڕاڵى گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، كه له ژماره‌ى ئه‌و دۆسییانه سه‌رچاوه ده‌گرێت له دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵى 2005 وه تا ئێستا یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه و ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار و 227 دۆسیه، ئه‌مه‌یش به به‌راورد به دادگاكانى ده‌ستوورى له جیهان به‌گوێره‌ى مێژووى دامه‌زراندنه‌كه‌ى زۆرترینه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment