سوپاى عێراق له‌ ریزبه‌ندى 34 مینى سوپاكانى دنیایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنێك سوپاى عێراق له‌ ریزبه‌ندى 34مینى وڵاتانى دنیادایه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ى كانوونى دووه‌مى 2022 وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێدا ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى گلۆباڵ فایه‌رپاوه‌رى ئه‌مریكى تایبه‌ت به‌ ریزبه‌ندكردنى سوپاكانى جیهان به‌گوێره‌ى هێزه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سوپاى عێراق بۆ ساڵى 2022 له‌ ریزبه‌ندى 34 ى سوپاكانى دنیادایه‌".

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو سوپاى عێراق به‌ 23 پله‌ پێشكه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵى 2021 ریزبه‌ندییه‌كه‌ى 57 بوو. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "ئه‌مساڵ سوپاى عێراق پێش سوپاى ئیمارات و كوێت و قه‌ته‌ڕ و عومان و به‌حرێن كه‌وتووه‌".

سوپاى عێراق له‌ ساڵى 1921 دامه‌زراوه‌، له‌ چه‌ندان قۆناغدا ئه‌و سوپایه‌ دژى گه‌لانى عێراق به‌كارهاتووه‌ و ئێستایش به‌ هه‌بوونى گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر تێیدا ئاشكرا ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین