ئێران هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌ ئێران

نوچه‌نێت

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌كات و به‌ "كارى گوماناوى" وه‌سفى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29 ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌عید خه‌تیب زاده‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌م جۆره‌ كاره‌ گوماناوییانه‌ ده‌بنه‌ هۆى ناسه‌قامگیريى ئاسایش و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاژاوه‌ له‌ عێراق".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێ، "ئێران هه‌میشه‌ پاڵپشتى سه‌قامگیرى و پاراستنى ئاسایشى عێراق ده‌كات".

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى به‌ شه‌ش مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌ ئه‌نجامدا فڕۆكه‌یه‌ك زیانى به‌ركه‌وت. له‌ زۆربه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ میلیشیا شیعه‌كانى عێراق ئه‌اونه‌ى سه‌ر به‌ ئێرانن تۆمه‌تبار ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین