مالیكى بۆ سه‌در : وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، “وا راهاتووم وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ده‌مه‌وه‌” سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانییش ده‌ڵێ، "هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ناكه‌م زیان به‌ به‌رژوه‌ندى عێراق بگه‌ینێ".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27 ى كانوونى دووه‌مى 2022 نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى یاسا له‌ تویتێكدا له‌ هێرشه‌كانى سه‌در دێته‌ده‌نگ و ده‌ڵێ، "له‌ ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ها راهاتووم وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌درێته‌وه‌ كه‌ هێرش ده‌كەن و كێشه‌ سیاسیه‌ نیشتیمانییه‌كان به‌ شه‌خسى ده‌كه‌ن، وه‌ڵامى من بۆ ئه‌وان مه‌یدانى سیاسى و ئه‌منییه‌، وه‌ك به‌رگرییه‌ك له‌ عێراق و ئاسایشى هاووڵاتییان و به‌رژوه‌ندییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى خوێن به‌ كه‌م ده‌زانن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامان و ئازادییه‌كان ده‌گرن".

دواتر هه‌ر له‌ تویته‌كه‌ نوورى مالیكى ئاماژه‌یه‌ك به‌ به‌شدارنه‌بوونى خۆى ده‌دات له‌ حكومه‌تى داهاتوو عێراق و ده‌ڵێ، "له‌ پێگه‌ى هێز و شانازییه‌وه‌، هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتى، به‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێم كه‌ به‌دواى ناكۆكى و ده‌رخستنى رق و كینه‌ ده‌گه‌ڕێت، ده‌ستم بۆ چاكترین په‌یوه‌ندى درێژ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌رهاتوو له‌ به‌رژوه‌ندى عێراق و گه‌له‌كه‌ى بێت، به‌ڵام جگه‌ له‌مه‌ حه‌ز ناكه‌م و پێشوازى له‌ هیچ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شییه‌ك ناكام له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ زیان به‌ به‌رژوه‌ندى عێراق و كه‌ڕامه‌تى خه‌ڵك بگه‌ینێ".

رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ راشكاوى رایگه‌یاند، داواى له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كردووه‌، بێ نوورى مالیكى به‌شدار بن له‌ حكومه‌تى عێراق. سه‌در چه‌ندان جار دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجى سه‌ره‌كى دوورخستنه‌وه‌ى مالیكییه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین