بەهۆى ڕاگرتنى گاز توركيا هەڕەشە لە ئێران دەكات
نوچەنێت:
دەربارەى ماوەى وەستانى ڕەوانەكردنى گازى سروشتى، دەسەڵاتدارانى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن، "ماوەى (10) رۆژە وەستاوە، بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانياى (تۆساش) كە سەرپەرشتى جێبەجێكردنى ئەو گرێبەستە دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هۆكارەكانى ئەو وەستانە تيمێكى تەكنيكى رەوانەى ئێران كردووە."
دەربارەى هۆكارى وەستانى گاز، ئێرانييەكان ئاماژەيان بەوە كردووە، "بەهۆى پێويستى ناوخۆيى رەوانەكردنى گازمان راگرتووە، نەك لەبەر هۆكارى تەكنيكى، بۆيەش توركيا ناچارە پەنا بباتە بەر دادگاى نێودەوڵەتى."
دواى گەڕانەوەى شاندەكە بۆ توركيا، دەسەڵاتدارانى ئەنقەرە داوايان كردووە دانوستاندن لەگەڵ تاران بكەنەوە بەمەبەستى رەوانەكردنەوەى گازى سرووشتى، چونكە هيچ كێشەيەكى تەكنيكى لە بۆڕييەكەدا نييە.
فاتيح دۆنماز، وەزيرى سەرچاوە سرووشييەكانى توركيا رايگەياند، "ئێران شكستى هێنا لە جێبەجێكردنى مەرجەكانى رێككەوتنى رەوانەكردنى گازى سرووشتى بۆ توركيا، بۆيە داوامان لە تاران كردووە چارەسەرى كاتى ئەو كێشەيە بكەن و پڕۆسەى چاككردنەوەى لەكاركەوتووەكان دوابخەن تا كەشوهەوا ئاسايى دەبێتەوە، بەڵام ئەوان ڕەتيان كردەوە گاز رەوانە بكەن."
رۆژنامەى (سەباح)ى توركى ئاشكراى كردووە، ئەگەر توركيا ئەو كێشەيە چارەسەر نەكات، ڕەنگە پەنا بباتەبەر دادگاى نێودەوڵەتى.
تاران و ئەنقەرە رێككەوتوون لەسەر ئەوەى، ئێران رۆژانە (28) مليۆن مەتر چوارگۆشە گازى سروشتى رەوانەى توركيا بكات، بەڵام ئێستا رۆژانە تەنيا مليۆنێك تا دوو مليۆن مەتر رەوانە دەكات، ئەوەش زۆر كەمترە لەو بڕەى كە لەسەرى رێككەوتوون.
لە بەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى وزەى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "روداوى لەو جۆرە لە رابردووش روويداوە، ئێمە گازى رووسيا رەوانەى ئەوروپا دەكەين، بەهۆى كەمبوونەوەى نرخەكەى زيادبوو، بۆ ئەوەى هاووڵاتيان تووشى سەرمایان نەبن، هەموو گرێبەستەكانمان نوێكردووە، ئەو بۆشايەمان پڕكردەوە، كە لە نوێكردنەوەى گرێبەستەكان دروستبوو."
لەلايەكى ترەوە مستەفا رانك وەزيرى، پيشەسازى و تەكنەلۆژياى توركيا رايگەياند، "وەستاندنى سەرچاوەكى گەورەى گازى وەك ئێران كێشەى گەورەمان بۆ دروست دەكات، هەوڵدەدەين ئەو كورتهێنانە پڕبكەينەوە، ئێمە دەزانين لە پڕۆسەى بەرهەمهێنانى پيشەسازى كێشەى گەورەمان بۆ دروست دەكات."
لە چەند رۆژى رابردوو، ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆكى ئێران و رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا بە تەلەفۆن قسەيان كرد، ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى هەماهەنگى توركى ــ ئێرانى لەنزيكترين كات لە تاران دەبەسترێت و رێككەوتنەكانى ئەگەرى واژۆكردنيان هەبێت ئامادە دەكرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment