مەسرور بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زاید کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/كانوونى دووەم/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات، لە کۆبوونەوەکەدا "برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە  گشتی تاوتوێ کرد."

 هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات"کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین