دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى وه‌ستاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى پووچه‌ڵكرده‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق تاوتوێكردنى دوو تانه‌ی دواخست كه‌ له‌ لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌وه‌ له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق درا بوون.جیا له‌مه‌یش بڕیارى هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى پووچه‌ڵكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25 ى كانوونى دووه‌مى 2022 دادگاى فیدڕاڵى عێراق كۆبووه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بدات. له‌ یه‌كه‌م كاریدا دادگاكه‌ تاوتوێكردنى دوو تانه‌ى دواخست كه‌ له‌لایه‌ن  عالیه‌ نوسه‌یف و عه‌توان عه‌توانى له‌سه‌ر دانیشتنى یه‌كه‌م درا بوون.

دواتر دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى دا ئه‌و فه‌رمانه‌ پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌ كه‌ بۆ وه‌ستاندنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌ 13ى كانوونى دووه‌م ده‌ریكردبوو. به‌مه‌یش ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كار ده‌بێته‌وه‌.

له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، جیا له‌وه‌یش گرژیى دروست بوو. هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و باسم خه‌شان كه‌ هه‌ردووكیان په‌رله‌مانتارن له‌ دادگاى فیدڕاڵى  تانه‌یان له‌ دانیشتنه‌كه‌ داوه‌ و به‌ نایاسایى ده‌زانن. له‌ 13 ئه‌م مانگه‌یش دادگاى فیدڕاڵى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى  راگرت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین