چیا ههورامى: هیچ كهناڵێك ههقى منى وهك خۆى نهداوه
لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
نوچەنێت: چیا هەورامی لە ساڵی چەند دەستی بە کاری پێشکەشکاری كرد؟
چیا هەورامی: له ساڵی 2012 وەکوو پێشکەشکار له زاگرۆس تیڤی به پرۆگرامی زاگرۆس شۆ دەرکەوتم .
نوچەنێت: چۆن بوو پیشەی پێشکەشکاریت هەڵبژارد؟
چیا هەورامی: به رێكهوت بوو و هیچ خۆئامادەکردنێک نەبوو لە رێگای هاوڕیێەکەوە ئاگادارکرامەوە کەوا بۆ پرۆگرامێک پێشکەشکاریان دەوێت، منیش بۆ تێست چوومە ئۆفیسی زاگرۆس تیڤی لە سلێمانی لەنێو (42)خانم کە تێست کرابوون من هەڵبژێردرام و بۆ بەردەوامی بە ماڵەوە هاتمە هەولێر و لەو کاتەوەش نیشتەجێى شاری هەولێرم.
نوچەنێت: ئهگەر پێشکەشکار نەبوویتایە حەزت دەکرد لە چ بوارێک کار بکەی؟
.jpg)
چیا هەورامی: خۆم ژمێریاریم تەواو کردووە و ئێستاش کۆمپانیای دانانی سیستەمی ژمێریاری ئینتەرناشناڵم هەیە و گەيشتوومە ئامانجی خۆم تا ڕادەیەک.
نوچەنێت: لە ماوەی کارکردنت هەست دەکەی لەکامە پڕۆگرام سەرکەوتووبووی؟
چیا هەورامی: زۆربەی پرۆگرامەکانم بە دڵی خۆم بوونە بەڵام بە پێ فیدباکی پرۆگرامەکان هەست دەکەم ئەلوشۆ لە کوردماکس تا ئێستاش لەناو خەڵک قسەی لەسەر دەکرێت و بە پرۆگرامێکی جیاواز ناوی دەبەن کە لەم کۆتاییانەش زۆر پێشکەشکار هەوڵی بەکارهێنانی بڕگەکانی دا بەڵام کەسیان نەیتوانی وەکوو ئەلوشۆ شۆئامێز و بە چێژ پێشکەشی بکات.
نوچەنێت: سەرسامی کام پێشکەشکاری کە وای لێکردیت ببیت بە پێشکەشکار؟
چیا هەورامی: ئەو سەردەمەی من دەستم پێکرد پێشکەشکاری پرۆگرام بە پەنجەی دەست دەژمێردران و تاکە پێشکەشکار کە زۆر دیار بوو لە پرۆگرامی شۆ، (ئەڤین ئاسۆ) بوو.
نوچەنێت: چیا هەورامی خۆی لە کامە پرۆگرام دەبینێتەوەو لە کامە تیڤی سەردەکەوێت؟
چیا هەورامی: من کچێکی عەجوولم و حەزم لە جددیات نییە و دەمەوێ هەمیشە بجووڵێم بۆیە زیاتر حەز بە پرۆگرامی مەیدانی و کێبڕکێ دەکەم، ناتوانم لەناو ستۆدیۆ وشک دەبم و هەست دەکەم خۆم نیم. وەکوو تیڤی تا ئێستا هیچ تیڤییەک حەقی منی وەکوو خۆی نەداوە، واتە دەست کراوە نەبووم لە دروستکردنی پرۆگرامێک کە خۆم دەمەوێت و هیچ کات پاڵپشتم نەبوون.
نوچەنێت: ئایا لە هیچ کلیپێکی گۆرانیدا بەشداریت کردووە؟
چیا هەورامی: بەڵێ کردوومە بەڵام بەر لەوەی ببمە راگەیاندنکار، چونکە پێشتر من وەکوو ئەکتەر ناسرا بووم و لە چەند دراما و کورتە فیلم رۆڵم بینیوە .
نوچەنێت: لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆنیت؟
چیا هەورامی: پێشتر گرنگیم پێ نەدەدا بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی بۆتە پێوانەی تۆ لە زۆر رووەوە، بۆیە بۆ راپەڕاندنی ئیشەکانم گرنگی پێ دەدەم و هەست دەکەم زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکا لە زۆر رووەوە
پهیوهندییت لهگهڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆنە؟ چونکە زۆربەی کچە پێشکەشکارەکان سوودیان لێی بینیوە؟
چیا هەورامی: هەر وهك باسم کرد لە دنیای ئیشوكار ئێستادا سۆشیال میدیا زۆرترین سەرمایەگوزاری لەسەر دەکرێ بۆی لە قافڵە بەجێنەمێنی دەبێت ئەکتیڤ بین. بێگومان منیش سوودم لە سۆشیاڵ میدیا بینیوە و زۆربەی ئێشەکانم بە سپۆنسەری بەڕێوەدەچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment