مالیكى دووبه‌ره‌كى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ جارى دووه‌م له‌ هه‌فته‌یه‌كدا نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا داكۆكى له‌ یه‌كگرتوویى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باس له‌ دووله‌تبوونى ئه‌م به‌ره‌یه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى كانوونى دووه‌مى 2022 نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تویتێكدا داكۆكى له‌ یه‌كگرتوویى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات و ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌هێز و یه‌كانگیره‌ و یه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌یه‌، بیركردنه‌وه‌كانى كرده‌نی بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و ته‌واوكارى هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ سایه‌ى ده‌ستووردا".

مالیكى پێیوایه‌ هه‌وڵه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ ئه‌وه‌یە پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق رووبه‌ڕووى شكست نه‌بێته‌وه‌.

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ببن به‌ دوو به‌شه‌وه‌ و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سه‌در به‌شدارى له‌ حكومه‌تى بكه‌ن، كه‌چى مالیكى ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین