وه‌زیرێكى پێشووى عێراق هه‌سه‌ده‌ تۆمه‌تبار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باقر جه‌بر زوبه‌یدى وه‌زیرى پێشووترى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێ، تیرۆریستانى داعش به‌ مه‌به‌ستى ئامانجگرتنى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌ زیندانى حه‌سه‌كه‌ راده‌كه‌ن و هه‌سه‌ده‌یش چاوپۆشى لێده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى كانوونى دووه‌مى 2022 باقر جه‌بر زوبه‌یدى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "ئه‌و داعشانه‌ى له‌ زیندانى حه‌سه‌كه‌ راده‌كه‌ن ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ سێگۆشه‌ى سوورى و عێراقى و ئوردنى بگه‌ن و دواتریش به‌ره‌و حۆران و میحوه‌رى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بگه‌ن".

بۆیه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ناوچه‌یه‌ گرژیى ئه‌منى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینى و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به‌ "هه‌سه‌ده‌" به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ چاوپۆشى له‌ راكردنى ئه‌وان ده‌كات.

داوایش له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدابن و رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و تیرۆیستانه‌ى داعش دزه‌ بكه‌نه‌ خاكى عێراقه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین