وەزیرى دەرەوەى لیتوانیا گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

دواى سەردانیکردنى بەغدا وەزیرى دەرەوەى لیتوانیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2021)، گابریلیۆس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەیەتیى هەولێر پێشوازى لێکرا.

وا بڕیارە سبەى گابریلیۆس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواتر لەگەڵ مسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە.

ئەم سەردانەى وەزیرى دەرەوەى لیتوانیا بۆ هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە بەغدا پایتەختى عێراق لەگەڵ وەزیرى دەرەوە و بەرپرسانى دەرەوەى عێراق کۆبوونەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین