مالیكى به‌ سكرتێرى گشتى حزبى ده‌عوه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى عێراق كۆنگره‌ى هه‌ژده‌مینى خۆى به‌ست و جارێكى تر نوورى مالیكى به‌ سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى كانوونى دووه‌م 2022 میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كۆنگره‌ى هه‌ژده‌مینى به‌ستووه‌ و جارێكى تر متمانه‌ى به‌ نوورى مالیكى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خولێكى تریش ببێته‌وه‌ سكرتێرى گشتى.

كۆنگره‌كه‌ دوێنێ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ژێر دروشمى، "به‌ ناسنامه‌ى ئیسلامى رووبه‌ڕووى ئاڵه‌نگارییه‌كان ده‌بینه‌وه‌ و نیشتیمان بونیاد ده‌نێێن".

حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى له‌ ساڵى 1957 دامه‌زراوه‌، به‌ كۆنترین حزبى ئیسلامى شیعه‌ داده‌نرێت له‌ عێراقدا. نوورى مالیكى كه‌ ئێستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌، له‌ ساڵى 2006 وه‌ سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌یه‌.

پێشتر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ ده‌عوه‌ سه‌ركرده‌ بوون به‌ڵام جیابوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین