به‌شیر حه‌داد: دوایین ره‌شنووسى بودجه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌دراوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، د. به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، دوایین ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى 2021 به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌دراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى شوبات، د.به‌شیر حه‌داد له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێدانى دوایین ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ،  "تا ئێستا ئه‌م ره‌شنووسه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌شیر حه‌داد باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته‌ به‌غدا و بۆئه‌وه‌ى دوایین دانوستاندن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بكات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌م كاره‌كانى بودجه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نیا پشكى هه‌رێم نه‌بێت، كه‌ بۆ ئه‌مه‌یش له‌ هه‌وڵدایه‌ تا بۆچوونه‌كان له‌ یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌ و بڕگه‌كه‌ى بۆ دابڕژرێت.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌ دوایین ره‌شنووسى به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین