جه‌مال كۆچه‌ر: به‌غدا مانگانه 200 ملیاره‌كه بنێرێت ناكاته 2%ى بودجه‌كه‌ى
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه باس له ناردنى 200 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى تهمووز جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت روونى كرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه وه‌ك قه‌رز "سولفه" نێردراوه، دواتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا مامه‌ڵه‌ى كۆتایى ده‌كه‌ن و "كه‌م و زیاده‌كه‌ى یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه".
دوێنێ په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندووه، له په‌رله‌مانى عێراق بانگهێشتى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه، كه‌چى جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته نییه و ده‌ڵێ، "ئاگام لەو بابەتە نییە، لەوانەیە موزایەداتی سیاسی بکرێت، ئەمەش شتێکی نامۆ نییە، چونکە ئێستا لە هەڵبژاردن نزیك دەبینەوە، بەم هۆیەوە ئەو شتانە هەر دەبیستین. ئەگەرنا 200 ملیار چییە لە 130ترلیۆن دینار، ئەگەر هەموو مانگێك 200 ملیار بنێرن دەبێتە دوو ترلیۆن و 400 ملیار دابەشى ١٣٠ ترلیۆن بکەی یانی دەبێتە 1.8% ، 200 ملیار چییە بۆ هەرێمێك کە لە چوار پارێزگا پێکهاتووە".
به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ گله‌یى ئه‌وه‌ى كردووه كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نابێت به رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س ئه‌وا عێراق بارى گرانتر ده‌بێت و ده‌بێت نه‌وتى كه‌متر بفرۆشێت، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌شڵێ، "یاساى بودجه رێگه‌ى به هه‌رێم داوه پابه‌ند نه‌بێت" سه‌باره‌ت به‌و گله‌ییه، جه‌مال كۆچه‌ر باس له‌وه ده‌كات هێشتا ئه‌و بابه‌تى سۆمۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراق خۆى درێخى له فرۆشتنى نه‌وت ناكات، كاتێكیش كه‌مى فرۆشتووه هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه نه‌یتوانییوه بیفرۆشێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment