ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌كات تورکیە

نوچەنێت:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایکى ئیسحاق هێرزۆغ، سه‌رۆكی ئیسرائیل، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ ته‌له‌فۆن پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، چاودێرانی سیاسیش به‌ هه‌نگاوێکى گرنگى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیانن‌ لێکدەدەنەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی كانوونی دووه‌می 2022) ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌ردۆغان به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل کردووە‌، له‌و په‌یوه‌ندییەدا‌ نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندۆته‌ ئیسحاق هێرزۆغ و باسی كه‌سایه‌تی ئۆرا هێرزۆغی دایکى كردووه‌، به‌كه‌سێكی به‌ناوبانگی وه‌سف كردووه‌.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌ قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) كردووه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، "گفتوگۆكان  به‌نهێنی له‌ نێوان حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ و تەلئە‌بیب به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ن، دوایین په‌یوه‌ندی سه‌رۆكی توركیاش دەریدەخات ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان نزیك بۆته‌وه‌."

له‌ ماوه‌ی هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسحاق هێرزۆغ، سه‌رۆكی نوێی ئیسرائیل، تا ئێستا سێ جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه‌. 

دووشه‌ممه‌ی  رابردوو ئۆرا هێرزۆغ، دایکى سه‌رۆكی ئیسرائیل له‌ ته‌مه‌نی (97) ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین