سەرۆک بارزانى لە ڕەوشى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەوەى هەولێر دەکۆڵێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى داوا پارێزگارى هەولێر دەکات دواداچوونى تەواو بکات بۆ زیانبەرکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر و دەشڵێت، هەرچى پێویست بێت بۆ هاووڵاتییان ئەنجامى بدەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پارێزگاى هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى هاوڵاتییانى شارى هەولێر و ئەو شوێنانه‌ کرد كه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ تووشى گردبوونەوەى ئاوى باران هاتن.

ئاماژە بەوەش دەکات، "سەرۆک بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌ زووترین كاتدا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار و ده‌زگاحكوومییه‌كان هه‌رچى پێویسته‌ بكرێت بۆ پاراستن و به‌هاناوەچوونى هاوڵاتییان و هاوكاریکردنیان."

لەڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێردا هاتووە، لاى خۆییه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و بەهانەوەچوونى تیمەکانى فریاگوزاریی و فەرمانگە خزمەتگوزراییەکانى بۆ سەرۆک بارزانى باس كرد، دووپاتیشی كردووە كه‌ تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ ئامادەباشیدان بۆ پاراستنى سەلامەتى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و له‌دواداچوونی بەردەوامن بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.

هەروەها ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەیانى زووەوە بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاوکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى هاوڵاتییان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین