کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناشى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لە بەردەوامبوونى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە و دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ لێزمە باران و دروست بوونى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى هەینى دەڵێت، بارینى باران بەردەوام دەبێت، هاوکات لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین