كچان زیاتر له كوڕان حه‌ز له به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه "سپڵه"كه ده‌كه‌ن
راپۆرتى: لاڤین عومه‌ر
شاهین نیزام یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى بازرگانى له بوارى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رى جوانكاریى ده‌كات و پیشه‌نگایه‌كی ئاژه‌ڵانى له هه‌ولێر هه‌یه. شاهین نیزام له قسه‌كانى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌چه‌ند لایه‌نێكى ئه‌و بازرگانییه‌كه‌ى كرد و سه‌ره‌تاى قسه‌كانى به باسكردنى كاریگه‌رى قه‌یران له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى ئه‌وان ده‌ستپێكرد.
نرخى پشیله له كوردستان له 50 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا هه‌زار و 500 دۆلار
شاهین گوتى، "په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى به ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى ئێمه هه‌بووه، چونكه خه‌ڵك به‌هۆى كه‌ره‌نتینه و په‌تاى كۆرۆنا نایه‌وێ له ئاژه‌ڵه‌كان نزیك ببێته‌وه و جیا له‌مه‌یش ئیشى ئێمه جوانكارییه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ى له گیرفانى زیاد نه‌بێت و پێویستى به شتێك نه‌بێ نایكڕێ".
ئه‌و باسى له‌وه ده‌كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى هاورده‌یان ده‌كات به دۆلاره، دۆلاریش نرخه‌كه‌ى له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه نرخى ئاژه‌ڵه‌كان به دینار گران بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن پیشه‌نگایه زۆربه‌ى قسه‌كانمان له‌سه‌ر پشیله بوو، ئه‌و باسى له‌وه ده‌كرد كچانى كوردستان زیاتر حه‌ز له پیشله ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك سه‌گ. نرخى پشیله‌یش چه‌ندان جۆرى هه‌یه. شاهین نیزام گوتى، "هەرچەند پشیلە نرخیان جیاوازە بەڵام دەگمەنەکان گرانن، بەڵام پشیلەی نۆرماڵ نرخی لە ٥٠ دۆلارەوە دەست پپێدەکات هەتا ١٥٠٠ دۆلار ئەوە بازاری ئێمە واتا بازاری کوردستان بەڵام هەیە نرخی زۆر گرانە و گرانبەهان کە ئەمانە زیاتر لە دەرەوەی کوردستان دەفرۆشرێت، من خۆم دوو پشیلەی دەگمەنم هەیە نرخەکەی ٥٠ وەرەقەیە کە بە گرنبەهاترین جۆری پشیلە دادەنرێت ئەوانیش لە جۆری بەنگالین وەکو پلنگ وایە پێستەکەیان زۆر جوانە، ئەویش لە بازار ئێمە خەڵک زۆر گرنگیان پێ نادەن لەبەر گرانیان" .
وه‌ك شاره‌زاییه‌ك كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و كاره ده‌كات، شاهین نیزام هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر پشیله پێداین له‌وانه گوتى، ته‌مه‌نى پشیله نێوان نۆ تا 13 ساڵى دایه، ساڵى مرۆڤ 12 مانگه به‌ڵام ساڵى پشیله نۆ مانگه. جیا له‌وه‌یش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد یاده‌وه‌رى پشیله له یاده‌وه‌رى سه‌گ كورتتره.
شاهین نیزام ئه‌م خاڵه‌ى زیاتر روونكرده‌وه و گوتى، "پشیلە سیفاتی خەزنکردنی هەیە ٣٥ رۆژ بۆ ٤٠ رۆژە ئەوە شۆت میمۆری پیدەڵێن. تەمەنی خەزنکردنی شتەکان لە مێشکیدا کورتە بەڵام بە پێچەوانەوە سەگ هۆت میمۆری پێدەڵێن چونکە هەتا ئەوکاتەی سەگەکە دەمرێت بەس بە بۆن‌کردن هەمووشتەکان دەناسێتەوە لە بیریان ناکات خەزنی ده‌كات.
شاهین نیزام له كۆتایى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، له كوردستان بایه‌خێكى زۆر به جۆره‌كانى پیشله نادرێت و به‌ڵكو هه‌وادارانى ئه‌و ئاژه‌ڵه زیاتر بایه‌خ به ره‌نگه‌كانى ده‌ده‌ن. دووپاتیشى كرده‌وه له‌سه‌ر ئاستى دنیا پشیله‌ى رووسى و دواتر به‌ریتانی و به‌نگالى به‌ناوبانگترینن.
دكتۆر هێمن محه‌مه‌د پزیشكى ڤێته‌رنه‌رى له هه‌ولێر سه‌ر هه‌مان بابه‌ت قسه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" كرد و گوتى ، "له‌ڕووى زانستییه‌وه پشیله‌كان هیچ كێشه‌یه‌كى یاده‌وه‌رییان نییه و وه‌ك ئه‌وه نییه كورده‌وارى خۆمان به سپڵه ناوى ده‌به‌ن، هیچ جیاكارییه‌ك نییه و عه‌قڵى وه‌ك ئاژه‌ڵه‌كانى ته و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و شتى بیر ناچێته‌وه وه‌ك باس ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به پۆلینكردنى پشیله له‌رووى زانستییه‌وه سه‌ر به چ خێزانه‌كه دكتۆر هێمن محه‌مه‌د گوتى، " ناوە زاسنتیەکەی پشیلە لە خێزانی فیڵاینە واتا بە خێزانی فیڵاین هەژمار دەکرێت،خێزانی فیڵاین زۆر ئاژەڵی تریش دەگرێتەوە، بۆ نمونە هەموو پشیلە گۆشت خۆرە گەورەکان دەگرێتەوە وەک شێرە، پڵنگە، بەورە، جاگوارە، لایگەرە،چیتەیە، ئەوانە هەمووی دەگرێتەوە و خێزانی پشیلەیە".
به‌ناوبانگترین پشیله له دنیا رووسییه
له‌به‌شێكى تر‌ى ئه‌م پزیشكه باسى له‌وه كرد كه چۆن خه‌ڵك به هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له ئاژه‌ڵه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌و پێیوابوو خه‌ڵك زێده‌ڕۆیى له‌و بابه‌ته كردووه له‌گه‌ڵئه‌وشدا گوتى، " نەخۆشی کۆرۆنا بە گشتی نەخۆشیەکی مەترسیدارە، راستە لەناو ئاژەڵان بوونی هەیە ئەم ڤایرۆسە لەناو ئاژەڵانی وەک سەگ و پشیلە و پەلەوەریشدا هەیە، بەڵام بەو شێوەی ئێستا کە بڵاو بۆتەوە لەنێوان خەڵکی بەو شێوە نییە، ئەوەی پێی دەوترێ کۆڤید ١٩ بەڵام نەخۆشی کۆرۆنا بوونی هەی لە ئاژەڵاندا ئەو جۆرە ڤایرۆسە نییە، چونکە لەناو ئاژەڵاندا ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک. هیچ ئاژەڵێک لە ئاژەڵێكی تر نایگرێتەوە چونکە له نێوانیان ناگوازرێته‌وه".
له میانه‌ى قسه‌كانى بۆ "نوچه‌نێت" دكتۆر هێمن محه‌مه‌د باسى له‌وه كرد خه‌ڵكى كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان گۆڕاوه و زیاتر بایه‌خى پێده‌ده‌ن، دكتۆر هێمن گوتى"ئاستی خەڵکی زۆر زۆر لە ئاستێکی باشدان گرنگی بە ئاژەڵان دەدەن ئێستا بەڵام هێشتا ماومانە گرنگی بە ئاژەڵان بدەین وەکو وڵاتە پێشکەوتوەکان بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی من لە نزیکەوە دەیبینم لەگەڵ ساڵانی پێشتر زۆر زۆر باشترەوگۆرانکاری کردوە، بەڵام وەکو خۆمان کوردستان جارێ لەسەرەتایین بۆ ئەو گرنگی پێدانە بەڵام بەشیوەیەکی گشتیش زۆر باشە، هەربۆیە ئێمەش هەوڵدەدەین خەڵکی زیاتر ئاشنا بکەین بە ئاژەڵان و گرنگی پێبدەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment