كەشناسى هەرێم: شەپۆلى بارانبارین بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى پێنجشەممە ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت باران بارین ئەمڕۆ لە ناوچەى جیاجیا دەبێت."

سەبارەت بە رەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە دەڵێت، "باران بارین زیاتر دەبێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت .کاریگەرى ئەو شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت."

کەشناسى زیاتر روونیدەکاتەوە، ئەم شەپۆلى کاران بارینە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو، "رۆژى شەممە بارستە هەواییەکى ساردى سێبیرى روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین