کەشناسى: ئێوارەى ئەمڕۆ بارانێکى زۆر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و بارینى باران لە دواى نێوەڕۆ زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/کانوومى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان هەور و باران بارین دەبێت و بەفرینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان، بڕى دابارین لە پاش نیوەڕۆ زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ نمە باران لە هەندێ ناوچەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین