ئايا چاوەڕوان دەكرێت لەو نزيكانە ئەمەريكا و ئێران شەڕ ڕابگەيەنن؟ ئێران

نوچەنێت:

هەر هێرشێك له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، ئەگەر زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه‌، ئەگەرى هەيە ئەمەريكا و ئێران شەڕ ڕابگەيه‌نن، سووریاش ده‌بێته‌ شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوانیان، هەر رووبەڕووبوونەوەيەكيش له‌ سووریا درووست ببێت راسته‌وخۆ كاريگەرى لەسەر ئيسرائيل دەبێت، چونكه‌ ئێران گرووپەكانى نزيك لەخۆى بۆ لێدانى ئيسرائيل بەكار دەهێنێت، به‌تایبه‌ت ئێران واشنتن و تەلئەبيب بە يەك دوژمن سەير دەكات.

لە ئەنجامى ئەوەش ئەمەريكا سيستەمى دژە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە بەغدا و بنكەى ئەسەد و ئەگەرى بەهێزيش هەيە لە هەولێر دابمەزرێنێت، لە گرتە ڤيديۆيەكى چوارى ئەو مانگە دەردەكەوێت ئەمەريكا سيستەمى دژە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لە بنكەى عەين ئەسەد دامەزراندووە، كە هێزەكانى ئەمەريكا و عێراق تێدا جێگیر كراوه‌، دواى كوشتنى قاسم سلێمانى  لە چوارى شوباتى (2020) ئەو بنكەيە چه‌ند جارێك مووشه‌كباران كراوه‌.

هێرشى سێى شووبات بۆ سەر ئەمەريكييەكان و چوارى شووبات بۆ سەر بنكەى عەین ئەسەد سەرەتايەك بوو بۆ ململانێیەکان، ئه‌و موشه‌كانه‌ی له‌ هێرشه‌كانی به‌غدا به‌كار ده‌هاتن جۆره‌كانی كۆن بوون، بۆ نموونه‌ جۆرى (240) ملم، گەورەتره‌ لە مووشەكى (107) ملم، كە لە (2019) دەيان جار ئاڕاستەى هێزە ئەمەریكييەكان لە عێراق كراون، به‌ڵام لە سووریا مووشەكى پێشكه‌وتووتر بەكارهات، دەگوترێت ئەمەريكييەكانى لە نزيك دێرەزوور به‌ مووشەكى گرادى جۆرى (122) ملم كرانه‌ ئامانج، لەبەرانبەردا ئەمەريكا هێرشێكى تۆڵەسەندنەوەى كردە سەريان، شەوێک دواى ئەو هێرشە، بنكەى عەيبن ئەسەد موشه‌كباران كرا.

گرنگە تێبينى ئەوە بكرێت لە كۆتايى ساڵى (2019) ئەمەريكا لەبەرانبەر ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ عێراق ده‌كرایه‌سه‌ری ، گرووپەكانى نزيك لە ئێرانى لە سووريا بۆردوومان ده‌كرد، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئەو هاوپەيمانييەى كە واشنتن سەرۆكايەتى دەكات لە سووريا ئازادى زياترە، چونكە حكومەتى ديمەشق ناتوانێت داوا لە ئەمەريكا بكات واز لە دژايەتى داعش بهێنێت، بەڵام بارودۆخى هێزە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە عێراق مەترسيدارترە، چونكه‌ چه‌ندین جار داوا له‌ ئه‌مریكا كراوه‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌.

ئەو دەنگانەى لە پەرلەمانى عێراق پاڵپشتى ئێران دەكەن، داوايان كرد ئەمەريكا كۆتايى بە ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى لە عێراق بهێنێت، ئەو هێزانەش هەزاران لايەنگريان لە عێراق هەيە، بەشى زۆرى ئەو لايەنانەى دژ بە ئەمەريكان راستەوخۆ پەيوەنديان بە سوپاى پاسداران هەيە، ئەوەش واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت واشنتن نايەوێت وەڵامى ئەو هێرشانە بداتەوە لە بەغدا، كاتێك ئەمەريكا لە (2019) هێرشى كرايە سەر، لە وەڵامى ئەو هێرشە قاسم سلێمانى و ئەبوو مەهدى موهەنديسى كوشت، كوشتنى ئەو دوو بەرپرسە دۆخەكەى گەياندە ئەو قۆناغەى ئێستا.

راپۆرتەكانى ئەو دواييە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەمەريكا راستەوخۆ لە سووريا وەڵامى دانەوە، تۆڕى مێدیایى (سى ئێن ئێن) رايگەياند، "هێزەكانى هاوپەيمانان بەسەركردايەتى ئەمەريكا بە مووشەك هێرشيان كرايە سەر، گومانيش دەكرێت هێرشەكان لەلايەن گرووپەكانى سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتى سوورياى نزيك سنوورى ئەنجام درابێت، بەڵام ئەو هێرشە هيچ زيانێكى گيانى نەبوو."

لەلايەكى ترى هێزەكانى ئەمەريكا لە راگەياندراوێك دا ئاماژەيان بەوە كرد، "دەست بەجێ وەڵامى ئەو شەش مووشەكە دراوەتەوە كە لە بنكەى مەيادينى سەر بە ئێران لە سووريا كراوەتە سەرمان، بەگوێرەى راپۆرتەكانيش ئەو رێگە لە بوكەمالەوەيەوە لەسەر سنوورى عێراقەوە بۆ دێر زوور دێت." كە هەمان شوێنى گرووپەكانى سەر بە ئێرانە، بنەكەى ئيمام عەلى كە يەكێكە لە گرووپەكانى سەر بە تاران لەو ناوچەيە." لە مانگى حوزەيرانى (2018) هێرشێكى ئاسمانى كرايە سەر بارگاى كەتيبەكانى حزوبوڵاى عێراقى لە بوكەمال، ئەو گرووپە سەر بە ئەبوو مەهدى موهەنديس بوو، لەلايەن سوپاى پاسدارانەوە ئاڕاستە دەكرا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ گرووپەكانى سەر بە ئێران هه‌بوو لە عێراق و سووريا.

ئێستا ململانێيەكە لە جاران روونترە، لە بەغداوە  گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ بنكەى تەنەفى ئەمەريكا لە سووريا، بەگوێرەى راپۆرتەكان چاوەڕوان دەكرێت ئيسرائيل وەڵامى هێرشەكانى ئێران لە سووريا بداتەوە، هه‌ركات ته‌لئه‌بیب هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئێرانییه‌كان له‌ ناوخاكی سووریا راسته‌وخۆ كاريگەرى لەسەر دانوستاندنەكانى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران لە ڤيێنا دەبێت.

سيس فرانتزمان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین