نۆ ئه‌فسه‌ر دانیان به‌ به‌شداربوون له‌ تاوانى كوشتاره‌كه‌ى بابل نا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى حله‌ دانپێنانى 13 تۆمه‌تبارى په‌سه‌ند كرد، كه‌ به‌شدارییان له‌ كوشتنى 20 ئه‌ندامى خێزانێك كردووه‌ له‌ پارێزگاى بابل، نۆ كه‌س له‌ تۆمه‌تباره‌كانیش ئه‌فسه‌رن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دانپێدانانى 13 تۆمه‌تبار له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى حله‌ "بابل" په‌سه‌ند كراون، كه‌ دانیان به‌وه‌ ناوه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارى هه‌ڵه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك له‌ ئه‌نجامدا 20 كه‌س كوژراون، كه‌ حه‌وتیان منداڵن.

به‌گوێره‌ى دانپێنادانانه‌كه‌یان ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌واڵى داوه‌، زاواى ماڵه‌كه‌ بووه‌ به‌هۆى ناكۆكى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ و زانیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ گوایه‌ چه‌ند داواكراوێكى به‌ ماده‌ى چوارى تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ن.

رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌ پارێزگاى بابل كاره‌ساتى كوشتنى خێزانێكى 20 كه‌سى ئاشكرا بوو، كه‌ به‌ ده‌ستى هێزه‌ عێراقییه‌كان كوژرابوون، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى لادانى به‌رپرسى پۆلیسى شاره‌كه‌ى دا، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یشى راده‌ستى  ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین