کەشناسى هەرێم: ئەگەرى بارینى بەفر هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48)کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەباریت.

ئەمڕۆ ڕۆژى هەینى (31)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کەشوهەواى ئەمڕۆ ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو (5) پلەى گەرمى دەبێ.

کەشناسى هەرێم پێشبینیش دەکات، سبەى شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو بگۆڕێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، ئەمەیش وا دەکات نزمترین پلەى گەرمى پێشبینیکراو (2) پلەى گەرمى دابەزێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین