مەحمود ئیسماعیل مەحمود: لەبەر کرێى زیاتر کرێچى کورد بۆ کرێچییە عەرەبەکان دەردەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لە هەرێمى کوردستان داوا لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکات چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ کێشەى کرێچییەکان بکات و دەشڵێت، تەنها لە هەولێر (680) هەزار هاووڵاتى عەرەب موڵکیان کڕیووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، مەحمود ئیسماعیل مەحمود، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەشێکى زۆرى کرێنشینانى کوردستان ڕووبەڕووى کێشە دەبنەوە لەگەڵ خاوەن خانووەکانیان، بە هۆى پێدانى کرێى زیاتر لەلایەن هاووڵاتیانى عەرەب و سوورى، کرێچییە کوردەکان دەردەکرێن.

مەحمود ئیسماعیل مەحمود، ئاماژەى بەوەشکرد، دەتوانێ کێشەى کرێنشینان کەم بکاتەوە، لەرێگەی تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبونی سیتەک، زرگوێز و تاسڵوجە لەسلێمانی و پرۆژەکانی گوندی کۆری و  یەکەکانی نیشتەجێبونی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەشاری هەولێر.

دەشڵێت، بەگوێرەی ئامارێکی ورد کە من لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستم کەوتوە، لەشاری هەولێر 680 هەزار هاوڵاتی عەرەب موڵکی تاپۆی هەیە، ئەوەش پێویستە حکومەت هەڵوەستەی لەسەر بکات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین