ئامانجى سه‌در له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت زیاتره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئامانجى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت زیاتره‌ و ده‌یه‌وێ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ په‌رته‌وازه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در ته‌نیا پلانى پێكهێنانى حكومه‌ت نییه‌ كه‌ له‌مه‌یاندا پێداگریى له‌سه‌ر حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌ ئه‌گه‌رى ئۆپۆزسیۆنبوونیش هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ دوور بخاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ل پلانه‌كه‌ى یه‌كناگرنه‌وه‌.

له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و ره‌وتى سه‌در نه‌یاره‌ له‌گه‌ڵى و ده‌یه‌وێ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نه‌مێنێته‌وه‌.

لێره‌دا به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ بارودۆخه‌كه‌ بۆ لایه‌نه‌ شیعه‌كان هه‌ستیار ده‌بێت، چونكه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ گرنگ ده‌زانن و نایانه‌وێ له‌ ده‌ست خۆیان بده‌ن كه‌ 33 كورسى هه‌یه‌.

له‌به‌رانبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، سه‌ركرده‌ توندڕه‌وه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نایانه‌وێ له‌م كاته‌دا به‌ره‌یه‌ك له‌ دژى سه‌در بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ره‌وتێكى یه‌كگرتووه‌ 73 كورسى هه‌یه‌.

وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كى لایه‌نه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، تا ئێستا ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ده‌ربكات. بۆیه‌ بینیرا عه‌ممار حه‌كیم و عه‌بادى به‌ جیا بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرا و ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین