مانگی داهاتوو ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت کە مانگی داهاتوو دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی باڵای سەربازیی ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەست بە گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بەو دەستەبەرییە ئەمنییانەی مۆسکۆ لە واشنتنیان داوادەکات.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی عەرەبیی (ئەلخەلیج) لێدوانەکانی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدابوو لەگەڵی کە ‏دووشەممە‏، 27‏ ی کانونی یەکەمی 2021 بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاوکرایەوە.

لاڤرۆڤ وتی گفتوگۆکان ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەری ساڵ لە ڕووسیا دەستپێدەکەن، کە لەو وڵاتە دەکەوێتە دوای 10ی کانوونی دووەمی 2022.

ڕۆژی  ‏یەکشەممە‏، 26‏ کانونی یەکەمی 2021 ڕووسیا رایگەیاند کە ناتۆ پێشنیازی داوەتە مۆسکۆ کە ڕۆژی 12ی کانوونی دووەمی 2022 گفتوگۆبکەن سەبارەت بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین