هێرشەکانى ئیسرائیل هیچ کاریگەرییەکى بۆ سەر پرۆگرامى ئه‌تۆمی ئێران نابێت
نوچەنێت:
راز زيمت لێكۆڵه‌ری ئیسرائیلی و پسپۆڕ له كاروباری ئێرانی له دواین نووسینی باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێرانیش ناتوانێت پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بووه‌ستێنێت.
هێرشكردنه سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه په‌یوه‌سته به دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆگرامه، نه‌ك په‌یوه‌ست بێت به وێران كردنی، چونكه ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژتر دوا بكه‌وێت، بۆیه‌ش زیمت هۆشداری داوه‌ته دیپلۆماتكارانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی، كه دانوستاندنه‌كانی پرۆگرامی ئه‌تۆمی له ڤیێنای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆر به‌خێرایی كۆتایی بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه.
خراپترین سیناریۆ
له سایه‌ی ئه‌و ره‌شبینیه‌ی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر هه‌ر ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی دانوساندنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌سازی بۆ خراپترین سیناریۆ كردووه، له‌وانه‌ش سیناریۆی به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی دژ به كوره ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
كاتێك باس له بژارده‌ی سەر‌بازیی ده‌كه‌ن، چه‌ندین پرسی ناكۆك هه‌یه پێویسته ره‌چاو بكرێت، من پێم وانییه بژارده‌یه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت بتواندرێت به‌یانی جێبه‌جێ بكرێت، به‌هه‌مان شێوه پێویسته سیاسه‌تی ئیسرائیل له‌به‌ر چاو بگیرێت، كه ئایه ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردووه، یاخود رێگری له هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات.
ئایا بژارده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه؟
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بژارده‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند كات ده‌وێت؟ ئایه ئیسرائیل بۆ وه‌شاندنی ئه‌و گورزه سه‌ربازیه‌ی له پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ساڵێك یا دوو ساڵی ده‌وێت؟ ئه‌وه‌ش پرسێكی تره، چونكه پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران جیاوازه له پڕۆگرامی سووریا و عێراق، هه‌ردووكیان پڕۆگرامی ئه‌تۆمیان هه‌بوو ئیسرائیل هێرشی كردنه سه‌ر و وێرانی كردنن، به‌ڵام ئێستا ئێران به‌ته‌واوی له رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه جیاوازه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران سه‌ریش بكه‌وێت، ئه‌وه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به پرسی كاته‌وه نییه، به‌ڵكو پێش ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه ئێران به ته‌واوی ده‌ستی بگات به توانا ئه‌تۆمییه‌كانی، له هه‌مانكاتیش تاران ئێستا خاوه‌نی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستییە، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و دوانه وه‌ك پرۆگرامی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست نه‌كردووه."
ئه‌گه‌ری وه‌ڵامی ئێران
ئه‌وانه‌ی له سه‌رەتاوه باسمان كرد پێویسته ره‌چاو بكرێن، ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ئه‌وانه‌ش كرا، ئیسرائیل بڕیاری دا گورزی سه‌ربازی له ئێران بدات، پێویسته ئاگاداری هێرشی به‌رانبه‌ر هه‌بێت، كه تاران ده‌توانێت له رێگه‌ی حزبوڵای لوبنانی گرووپه‌كانی تری نزیك له خۆی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه، بۆیه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره یه‌كه، پێویسته ئیسرائیل حیسابی ته‌واوی بۆ بكات، كه دوای هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كۆره ئه‌تۆمییه‌كانی تاران، یه‌كه‌م وه‌ڵامی پێچه‌وانه له رێگه‌ی مووشه‌كه‌كانی حزبوڵای لوبنانی ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌بیب هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و ئێران داوای وه‌ڵام له حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بكات هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه داواكه‌ی ئێران ره‌ت ناكاته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment