دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵاى ئەنجامى هەڵبژاردنى (10) ئۆکتۆبەرى ڕەتکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دادگاى فیدراڵى عێراق، سکاڵاى ئەو لایەنانەى ڕەتکردەوە، کە سکاڵایان لە ئەنجمى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گرتبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (27)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى نوێنەرانى مانگى دەى ئۆکتۆبەرى رابردووی ڕەتکردەوە.

هاوکات دادگاى فیدراڵى عێراق ڕاشیگەیاند، داواى لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد یاسای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت، بەجۆرێک جیاکردنەوەی دەنگەکان تەنها لەرێگەی دەستییەوە بژمێردرێن و پشت بە جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەبەسترێت. 

گووتىش، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، تاکە لایەنە دەتوانێ بڕیار بدات بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانی تایبەت بە کێشەی هەڵبژاردنەکان.

ئەم بڕیارەى دادگاى فیدراڵى عێراق لە کاتێکدا، پێشتر هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سکاڵا تۆمار کردبوو، کە تێیدا داوای کردبوو دەنگی تەواوی وێستگەکان بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین