چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هۆشدارى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، دیارده‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاره‌كان و به‌رپرسانى خۆجێى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و به‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایى و ده‌ستووریى ده‌زانێت.

دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌جه‌ف و زیقار له‌ژێر فشارى سیاسى، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ شه‌وى رابردوو 26ى كانوونى یه‌كه‌م راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هۆشداریى له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاران و به‌رپرسى خۆجێى پارێزگاكانى عێراق ده‌دات.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هاتووه‌، "به‌ تووندى نیگه‌رانى خۆمان ده‌رده‌بڕێن به‌رانبه‌ر به‌و فشاره‌ نایاساییانه‌ى ده‌رهه‌ق پارێزگاران و به‌رپرسانى دامه‌زراوه‌كان و فه‌رمانگه‌كان ده‌كرێت، تا ناچار بن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوا له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، پارێزگارى له‌ پارێزگاران و كه‌سوكاریان بكات.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگارى نه‌جه‌ف و زیقار ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌، ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌یش هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده‌ خۆى ئه‌م هه‌واڵه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین